Thursday, August 27, 2015

وت و ویژی گولان له گه ل سوره ییا فه لاح سه باره ت به بارودوخی ژنان

http://gulan-media.com/sorani/details.php?section=4&id=27519

سورەیا فەلاح:لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی – کۆمەڵایەتی بۆ گوڵان :هەتا بەشداری ئافرەت لە بواری ئابووریدا لاواز بێت، لە 

به‌رواری دابه‌زاندن: 27/08/2015 : 12:48:25ژمارەی بینین: 29

سورەیا فەلاح، لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی – کۆمەڵایەتی، دانیشتووی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیایە. لە روخسارە دیارەکانی پرسی مافی مرۆڤ و مافی کەمینە دینی و نەتەوەییەکانە. دەرچووی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە و لە دامەزرێنەرانی رێخکراوی ناحکوومی “ژنان رێبەرانی ژیان”ـە و بەڕێوەبەری پلانی یەکێک لە ئەنجومەنەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. هەروەها راوێژکار و بریكاری بەڕێوەبەری لقی لۆس ئەنجلسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان و راوێژکاری ئەنجومەنی ژنانی ئازەرمێەرـە. نووسەری کتێبی “رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی پەرەسەندنی مافی ژنان” و کتێبی “سەوزی مەجارستان”ـە. سەدان وتار و لێکۆڵینەوەی تایبەتیشی لە بواری مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەییەکان نووسیوە. بە ەۆی کارە بەردەوامەکانی لە بواری مافی مرۆڤ و ژناندا، چەندین جار خەڵاتی رێز لێنانی وەرگرتووە و تا ئێستاش لە کارەکانیدا بەردەوامە. لەم دیمانەیەشدا وەڵامی پرسیارەكانی گوڵان دەداتەوە.

* ئەگەر ئافرەت لە داڕشتنی سیاسەتدا ڕۆڵی هەبێت، رەوشی سیاسەت بەرەو چ ئاڕاستەیەك دەچێت؟
- مرۆڤی پێشکەوتوو بەو قەناعەتە گەیشتووە کە ئافرەت دەشێ بەشداری لە سیاسەتدا بکات، تا پرۆسە و رەهەندی كۆمەڵگە پێشکەوتن بە خۆیەوە ببینێت. یەکێک لەو فاکتەرانە کە گۆڕانكارییە ئەرێنییەكانی ەێناوەتەدی، بەشداری لە ەێز و هەژموونی سیاسییە، واتە بەشداری ژن لە سیستمە سیاسییەکاندایە، لە وڵاتە پیشەیی و پێشکەوتووەکان و ئەو وڵاتانەی وا خەریکن پێشدەکەون، ئەم چەمكە لەگەڵ پێشکەوتووییدا گرێ دراوە. بۆ ئەوەی گرینگبوونی بەشداری عەقڵانی ئافرەت لە كایە سیاسییەكان زیاتر بەرجەستە بكەین، باشترە لە بواری تیۆرەوە بەشداری سیاسی ژن و ئەو پرۆسەیە شیكاری بۆ بكرێ. چونكە بەشداری ئافرەت لە بواری سیاسیدا پرۆسە و فەرایەندێکە كە پێویستە تاك بە تاكی كۆمەڵگە بەبێ جیاوازی ڕەگەزی وەك راستییەكی جێگیركراو، یان وەك واقعێك لێی بڕوانن، بێگومان هەر پەرچەكردارێكی کۆمەڵگەیی بەشداری سیاسی نییە، بڵكو رەهەندی بەشداری ژن لە سیاسەت چەند خاڵی سەرەكی لەخۆدەگرێ، لەوانە: پێشنیار، پرۆگرامکردن، بڕیاردان، بەدواداچوون، كەڵكوەرگرتن لە ئەزموونەكان، پاراستنی دەستكەوتەكان و پێداچوونەوەی دەسكەوتەكان و..تاد. كە لێکۆڵەران و زانایانی سیاسی، زۆر جار باسی ئەوانەیان كردووە.
* بەگشتی بەشداری سیاسیی ئافرەت لە رەهەندە سیاسییەكاندا چۆن پۆلین دەكرێ ؟
- یەكەم: کێبڕكێی بەشدارییە لە نێو دەزگا دەوڵەتییەکاندا.
دووەم: چالاکی شارومەندی و مەدەنی لە گشت جومگە و كایەكانی كۆمەڵایەتی سیاسیی كۆمەڵگەدا.
سێیەم: کاری خۆبەخشانەی سەرکەوتوو، یان سەرنەکەوتوو، ڕێکخراوەیی، یان بێ ڕێکخراو، ماوەیی، یان کاتیی، کە لەسەر دروستکردنی سیاسەت و شێوەی حكومەت کاریگەری هەبێت.
ئەگەر لە بواری تیۆرییەوە ئەم باسەمان قبووڵ بێت، دەتوانین بڵێین: تەنیا بە بەشداری هاکەزایی ئافرەت ناتوانین پێڕەوی ئازادی و بەشداربوونی سیاسی بکەین. چونکە عەقڵییەتی ئافرەت دەدرێت بە دەست ئەو کەسانەی كەوا دەیانەوێت لە ئافرەت وەک ئامێری دەستی حكومەت، یان حزب، یان گرووپ بەكاری بێنن، کە لە بەرژەوەندی یەکسانی و ئازادی ئیش ناکەن.
بە چاوخشاندن بەوانەی باسمکردن، دەتوانین هەر كۆمەڵگەیەك هەڵسەنگێنین کە تا چ رادەیەک ئەقڵی ئافرەت لە سیاسەتدا بەشداری پێكراوە.
* زۆرێك لە رۆشنبیران ئاماژە بەوە دەكەن، كە بەشداری ئافرەت لە سیاسەتدا، ئەگەر بە ژمارە كەمیش بێت، دەتوانێت لە داهاتووی وڵاتێکدا وەک پیادەكردنی دیموکراسی ڕۆڵی هەبێت، لەو بارەیەوە راتان چییە؟
- بە هەر شێوەیەك بەشداری ژن لە سیاسەتدا رێگە خۆشکەری سیستەمێکی باشترە. سیستەمێک کە ئێمە بەگشتی تێیدا دەژین، بەپێی رەگەز دابەشکراوە، بەڵام تا رادەیەک ئەم سیستەمە لە دنیای سیاسەتدا شکاوە، ئەویش بە هیممەتی ژنان و ئەو پیاوانەی وا تێکوشەری مافی مرۆڤن. بەڵام ەێشتا کەلتووری زۆربەی وڵاتانی دنیا، دۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ پیاوان زەوت كردووە، ئەوەش نۆرمی کەلتووری نێرسالارییە كە رێگری لە ئیرادەی ئافرەت و بەشداربوونی لە جومگەكانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیدا دەكات. لە ڕوانگەی سایكۆلۆژییەوە خەباتی ژنان لە دوو حاڵەتدایە و لە هەر دوو حاڵەتەكەشدا دەبێت لە خەبات بەردەوام بێت. یەكەمیان، هەڵوێست و روانگەی ئەرێنیی بنەماڵە و كۆمەڵگەكەی بەرامبەر بە چالاکی و تێکۆشانی كە پشتگیری دەکەن و بۆ ئەوەش كە ژن مافەكانی بە یاسا دەستەبەر بكات، دەبێت لە تێكۆشان بەردەوام بێت، دووەمیش هەڵویست و ڕوانگەی نەرێنیی بنەماڵە و كۆمەڵگە ئافرەتانی چالاکان دوو بەش دەکات، بەشێكی دەستبەردای خەبات و چالاكی دەبێت، بەشی دووەمیش بە میکانیزمێکی دی، دەست بە كار و چالاكی زیاتر دەكەن بەرامبەر ئەو ستەمكاری و زەڵمانەی كە دەرحەق بە ژن دەكرێت. بەگشتی هەتا فشار و زوڵم زیاتر بێت، ئیرادەی رووبەڕووبوونەوەی ستەمكار زیاتر دەبێت.
* بەشداری سیاسیی ئافرەتان لە سیستەمە جیاوازەکان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
- بەشداری ژنان لە بوارە سیاسییەكانی سیستمی دیكتاتۆری و زۆرداری لەگەڵ سیستمی دیموكراتیدا زۆر جیاوازە. لەسیستمی دیكتاتۆریدا بژاردنی دەنگ بێ مانایە، تۆتالیتارەكان پێویستیان بە مەشروعییەت لەناو میللەتدا نییە، ئەمە لە كاتێكدایە كە مەشروعییەت یەكەم مەرجی مانەوەی سیستمی سیاسی دیموكراتییە، هەر بۆیە رێژەی دەنگ و ژمارەی بەشداری خەڵك زۆر گرنگە، هەر بۆ نموونە لە كاتی هەڵبژاردن و گۆڕانكاری بۆ سەرۆكایەتی حزبێك، جاری وابووە بە دەنگێك یەكلا بووەتەوە، بۆیە هەموو دەسەڵاتێك پێویستی دەنگی كۆمەڵگەی خۆی هەیە. ژنیش دەبێت بۆ مسۆگەركردنی مافەكانی هەوڵی راكێشانی ئەو دەنگانە بدات. لە لایەكی دیكەوە لەو كاتەوە كە بزاڤە فیمینستییەكان دەستیان بە كاركرد و ژنان رێگەی خۆیان لەپیاوان جیا كردەوە، تا ڕادەیەك سیاسەت وەك ئەركێكی پیاوانە رۆیشتە ژێر پرسیارەوە، بەشداری ژنانیش لە پرسە سیاسییەكان زیاتر بوو. هەندێك لە بزووتنەوەكانی ژنان لە چوارچێوەی حزبە سیاسییەكاندا بووە، هەندێكیش لە ڕێگەی نووسین و چالاكی جۆراوجۆر بە بیر و بڕوایەكی ڕەخنەگرانە لە دژی ستەم چالاكییان كردووە، جاری واش بووە كە لە ڕێگەی خەرجكردنی پارە و بە ەێزی ئابووری ژن مافی خۆی سەپاندووە، هەروەها چالاكی و زیرەكی ئافرەت لە بواری زانستی رەهەندێكی وای پێكەێناوە كە زۆر لە پیاوان دان بە تواناكانی ئافرەتدا بنێن، ئەم شێوازانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی رۆژئاوا جیاوازییەكی زۆری بووە، ئەو جیاوازییانەش لە ئەمڕۆدا خۆی زیاتر پێشان دەدات. لە وڵاتێكی وەك ئێران تواناكانی ژنان لە بواری كەلتووری و ەونەر و زانست و كۆمەڵایەتی و بە تایبەتی لە سیاسەتدا پشتگوێ خراوە، لە دیالۆگی نێو كتێبەكانیشیان ژن تەنیا وەك «تەواوكەری پیاو» تەماشا كراوە، لە نێو كتێبی قوتابخانەكاندا نایەكسانی ڕەگەزی بەئاشكرا دیارە، پیاو بە سەرپەرشتی ماڵ دەناسرێت، كە نانەێنەری ماڵەوەیە، ژنیش تەنیا وەك دایك و هاوسەرێكی باش ئەشێ ئەركی سەرشانی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت. بەگشتی ژنان وەك پەراوێزی كۆمەڵگە تەماشا دەكرێن، ئەگەر كارێك كە پێیان سپێردراوە بە باشی نەیكەن، ئەشێ باجەكەی بدەن، سیاسەتی خراپی هەندێك وڵات دەم و چاوێكی دواكەوتووی لە ژن نیشان داوە، كە جیاوای زۆری لەگەڵ راستی و تواناكانی ئافرەت هەیە، دەوڵەت حەزی بە ەێشتنەوەی ژنانە لە ماڵەوە، بەشی زۆری نێرینەی كۆمەڵگەشی لە سەر ئەو بنەمایە ڕاەێناوە، هەر ئەوانەش زەمینەی زۆر لە توندوتیژییەكانی خۆش كردووە.
* لە وڵاتێكی وەك كوردستان كە ئافرەتان ناچار بن، وزەی خۆیان بۆ شەڕكردن لەگەڵ هەموو جۆرەكانی ستەمكاری دابنێن، چۆن دەتوانن بۆ كاری سیاسی خۆیان بەەێز بكەن؟
- دوو شكڵی بەشداری سیاسی هەیە، بریاڕدان و بریاڕوەرگرتن، هەردووكیان بەشداری سیاسین، بەڵام ئەگەر ئافرەتان لە ئەقڵییەتی خۆیان کەڵك وەرنەگرن، لە هەر دوو شێوازەکە دەبنە ئامێرێک بە دەستی پیاوەكانەوە، كە تەنیا لە بەرژەوەندی خۆیان كەڵكیان لێ وەردەگرن، نەک بە مەبەستی سەرخستنی سیستەمێک کە هەر دوو جێندەر بە یەکسانی سەیر بکات. سەبارەت بە ئافرەتی کوردیش دەتوانم بڵێم: ئافرەتانی كورد لە بەشداری سیاسی بێبەش نەبوون، ژمارەی ژنانی بەشدار و ئەندامی حزبە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەمان پێشان دەدات، كە لە سیاسەت بەشدارییان كردووە، هەروەها وەكو تاكیش ئافرەتی كورد هەیە لە سیاسەت چالاك بوون. من پێموایە كاتێ كە ژنێ توانی لە هەرێمێكی ژێردەست و لەژێر یاسای نەیار و ڕەگەزپەرەستەكان چالاكی بەردەوامی هەبێت، ئیتر بە زوڵم و زۆر و توندوتیژی قایل نابێت و بەرامبەری ڕادەوەستێ. ئەگەر لە هەر چواربەشی كوردستان بڕوانین، بۆمان دەردەكەوێ كە لە ڕۆژئاوای كوردستان ژنانی كورد بەشداری چالاكانەی سیاسی و حزبی و تەنانەت سەربازییان هەیە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو کاتێکدا ڕۆڵیان لە بەشداری سیاسی لە حزبەکان و بزاڤە كۆمەڵایەتییەكانیش هەبووە. لە پرۆسەی شۆڕشی گەلانی ئێران و بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا قوربانی زۆریان داوە. لە باكووری كوردستانیش بە هەمان شێوە بووە و بەشداری ژنان تەنانەت لەەەر دوو شێوازی خەباتی سیاسی و چەكداری بەردەوامە. لە باشووری كوردستانیش ژنان قۆناغی زۆریان بڕیوە، هەرچەندە ژنانی باشووری كوردستان لە ئێستادا لە وەزعی بەشداری خۆیان لە دەسەڵاتدا رازی نین، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتە رۆژئاواییەكانیش رێژەی بەرچاویان لە پەرلەمان هەیە و لە پلەی بەرزی وەزارەتیشدا كار دەكەن. بەڕای من ئەم بارودۆخە لەم پارچەی كوردستاندا بە خێراییەكی دیاریكراو چووەتە پێشەوە، هەوراز و سەروخوارێكی زۆریشی دەبێت. بەڵام رێگەیەكی دیموكراتی و خەڵكییە و پلورالیسمێكی زۆری تێدایە و تیاشیدا دەبێت، ئەگەر خۆپەرستی و تاكایەتی و بەرژەوەندی تەسكی كەسی و حزبی بەكار نەەێندرێت. بەگشتی ئافرەت لە هەرێمی كوردستان پێشكەوتووەو خەریكی پەیداكردنی ئایندەی خۆیەتی، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین هەتا بەشداری ئافرەت لە بواری ئابووریدا لاواز بێت، لە بەشداری سیاسیشدا پێگەیەكی ئەوتۆیان نابێت. بێگومان دواخستنی ئافرەت بە ەۆكاری نەریتی و ئایینی و بەرد خستنە سەر ڕێگەیان لە بەشداری سیاسی و ئابووری، وڵات و نەتەوەیەكیش دوادەخات. بۆیە پێویستە مومارسەی سکۆلاریزم لە دەستووری کاری خەباتکارانی یەكسانیخواز بێت. من لە هەموو کاتێکدا لە سەر هاوكاری و یارمەتی پیاوانی یەكسانیخواز حسیاب دەکەم، ئەگەر هەر دوو ڕەگەز پێكەوە بۆ نەەێشتنی جیاوازی رەگەزی كار بكەن، ئەوا ڕەوشی سیاسی و بەشداری ئافرەتیش لەو بوارەدا بە ئاڕاستەیەکی بەرز دەگات.
بەشداری سیاسیشدا پێگەیەكی ئەوتۆیان نابێت

Friday, August 07, 2015

وتاری من له پروگرامی ده نگی ئه وین (خاتو روژآن ) پیشکه ش به ژنانی قاره مانی کوبانی

https://www.youtube.com/watch?v=W1TRmKHL6BU
https://www.youtube.com/watch?v=RdPOiw01HJ8

 
ئه م شه و شه وی ده نگی  ولاتی دوره وه به لام له دل نزییک. ده نگیک له ئاویه ر  و تاق وستان و هه ورامان ، ئه م شه و  شه ویکه که ده نگی ژنان  ده نگیکی گه شه ، ده نگی ژنان  له کیوه کانی کوردستان ؛ له قه ندیل و کوبانی .ئه مشه و شه و یده نگی خوشی خاتو روژانه. روژان به رای گشتی هونه رمه ندانی به شدار له م پروگرامه  به رهه می ئه مشه وی پیشکه ش کردوه به ژنانی چالاکی کورد که به هه ستی قاره مانانه ی خویان وتوانایی ژنانیان له ویستانن به رانبه ر به شه رو خوازی و به شه رکوژیدا به جیهان پیشان دا. روژان هه روه ها گورانیه کانی خوی پیشکه ش به ژنانی ئیران که ئیزنی گورانی خویندنیان نیه پیشکه ش کردوه.
 کاتی ممارسه بو ئاماده کاری پیشکه ش کردنی ئه م به رنامه بیستنی جوزه له و گورانیه فولکلوره کوردیه کان منی برده وه بو کاتی ژین له ولات  ، ئیوه ش به خیر بین بو گه شتن به م هه سته.
شایانی باسه که بو جاری یه که م هونه رمه ندانی ئه مریکی، کورد، فارس، لاتین، روژهه لاتی ناوه راست و ئروپا له ژیر چاوده ری ماموستای ریزدار شاهین یوسف زمانی ئاهه نگی خوشی موسیقای کوردی و فارسی پیشکه ش ده که ن. ئاهه نگی ئه مشه و بریتیه له چه ن گورانی به چه ن زاراوه ی کوردی  و چه گورانی فارسی ، و هه لپه رکی کوردی له چوار پارچه ی کوردستانه وه.
روژان تا ئیسته ده یان گورانی به زمانی کوردی ،فارسی و ئازه ری تومار کردوه و له گه ل هونه رمه نده به نیو بانگه کانی کورد و ئیراندا ئیشی کردوه. ئه و به دریژه ی زیاتر له 20 ساله گورانی به فورمیکی پروفشنال ده خوینیت و جگه له ئه مریکا له چه ن ولاتی ئروپا ش پروگرامی پیشکه ش کردوه.
له راستی دا له مارکتی موزیکی ئه مروی جیهاندا که خه باتگیری و به رخودان زور جیگه ی زه عیفه پیوه ند دانی شادی و خه بات کاریکی گرینگه. هه بویه سپاسی هه مو ریکخه ران و به شدارانی پیک هینانی ئه م پروگرامه و هه مو ئیوه ی ئازیزکه به پشگریتان له سه رکه وتنی ئه م پروگرامه به شدار کردوه  ده که م.
به ریزان!
له لایه ن کومیته ی ئاماده کاری شانازم که له قولایی دله وه به خیرهاتنتان لی بکه م.

پی شادم  که هه مو لایک له هونه رمه ندان و گورانی بیژ و میدیاکار و هه لپه رکی به بی چاودیری مالی و به بی به رژه وه ندی و به هه ستیکی خو به خشانه بو سه رکه وتنی ئه م پروگرامه به شدار بوون. چونکا ده یانه وی به خوبه خشی خویان ئیمه به خوبه خشی ژنی کورد له کوبانی و ژنی ده نگ براو له ئیران پیوه ند بده ن
زور سپاس له هه موو ئه و که سانه ی که به به شدار بونیان خوشحالیان کردین و هه روه ها سپاسی تایبه ت له هاورییانی ئه زیز .ئه مه ئیوه و ده نگی ئه وین.
 
 
 
--------------------------------------------------------------------------------------------------------- 
روژان  صدایی است از سرزمینهای دور اما نهفته در دل ما. صدایی از آبیدر و طاق بستان و هورامان. امشب شبی است که او صدای زنان را از کوههای کردستان ، از قندیل و کوبانی با ما پیوند می دهد. این بار .........