Friday, April 11, 2014

ویدیوی پروگرامی کی به ر کی شاژنی جوانی و به شداری کوردستان

https://www.youtube.com/watch?v=qY3fOg7Mf88&list=UUQDXGea2cmxDqOUsKcqwBJg




Rahim Rashidi added 32 new photos.
5 hrs · 
کێبەڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی نێوەراست کوردستانی کرد بە وڵاتێکی سەربەخۆ
رەحیم رەشیدی/ کالیفۆرنیا
ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکی- کەلدانی له‌ شاری ساندیاگۆ لە وڵایەتی کالیفۆرنیا، بە ئامانجی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی نێوەراست لە ئەمریکا، بەرنامەیەکی کولتووری و هونەری پێکهێنا.
له‌و رێورەسمەدا، سێ کچی کورد بە ناوەکانی سۆزان، دالیا و هێلێن بە نوێنەرایەتی کوردستان بەشداری ئەو رێورەسمە بوون. بەرنامەکە لە بنەڕەت دا، بۆ یارمه‌تی کردن به‌ ژنان و کچان پێکهاتوو تاکوو پتر باوه‌ڕ به‌خۆ بوون، شێلگیر بوون له‌ سه‌ر کارو تێکۆشان و تێپەڕ کردنی لەمپەرەکانی ژیان و لە ئاکام دا یارمەتی دانی گەشەو پێشکەوتنی پتری کولتووری ئاشتی و پێکەوە ژیانی رۆژهەڵاتی نێوەراست بوو.
یەکەمین جارە لە ئەمریکا، شاجوانی رۆژهەڵاتی ناڤین هەڵدەبژێردێ کە لەودا کچانی کوردیش لەو کێبەڕکێ دا وەکوو نوێنەری نەتەوەیەکی سەربەخۆ بەشداری دەکەن.
چالاکانی کورد پێیان وایە کە بەشداری کوردەکان لەم جۆرە چالاکیانەدا گرینگ و شوێنەدانەرە بە تایبەتی کە وەرێکخەرانی بەرنامەکە شانازی بە کوردەوە دەکەن و ئامادەبوون کوردستان لەو بەرنامەدا وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ جێبکەنەوە.
بەن کەڵاشەو سەرۆکی بەرنامەی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناڤین باسی لەوە کرد کە ئەوان هەوڵی لێکنزیکردنەوەی نەتەوەکان دەدەن و شانازی بە کۆمەڵگای کوردی لە کالیفۆرنیا دەکەن و بە فەخرەوە پێشوازی لە سەربەخۆ بوونی کوردستان دەکەن.
پێویستە بگوترێ کە ژنە چالاکی کورد سورەیا فەلاح یەکێک لە وەرێکخەرانی بەرنامەکەو تەنیا کوردی ئەندامی تیمی دادوەرەکانی ئەو بەرنامەیە بوو. ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لەو بەرنامەیە کردوەو بڕی ١٠٠٠ دۆلار یارمەتی پێشکەش بەو کەسە کردوە کە وەکوو شاجوان هەڵدەبژێردرێ.
شیاوی باسە لە کۆی حەڤدە بەشداربووی کێبەڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی رۆژهەلاتی نێوەرست دا، کە نوێنەرایەتی نۆ وڵاتیان دەکرد، شاجوان لە وڵاتی لوبنان هەڵبژێردرا. بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو ئەوە بوو کە کوردستان وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ بە بەردەوامی و لە بڕگە جیاجیاکانی ئەو کێبەڕکێ دا ناوی دەهات.

No comments: