Saturday, March 29, 2014

له‌ كالیفۆرنیا ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سازكرا

له‌ كالیفۆرنیا ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز سازكرا 
 رەحیم رەشیدی/ واشینگتۆن ،، 
رێکخراوی کۆمەڵگای کوردەکانی دانیشتووی باشوری کاڵیفۆرنیا، کە لە لایەن ئەو ولایەتەوە بە فەرمیی دەناسرێ، بە بەشداری پتر لە ٢٠٠ کەس لە رێورەسمێکی بەشکۆدا جه‌ژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە دەستپێکدا کلارا مورادیان و زانیار کەمانگەر، وێرای بەخێرهاتن کردنی ئامادەبووان، ریزبەندی بەرنامەکەیان خوێندەوە، دواتر ئاگری نەورۆز لە لایەن  سورەیا فەلاح جێگری رێکخراوی کۆمەڵگای کوردەکانی کالیفۆرنیا کرایەوە و ناوبراو لە وتەیەک دا باسی لە گرینگی پیرۆز کردنی نەورۆز کرد کە دەبێ لەو دەرفەتانەدا، کولتوور و ناسنامەی خۆمان پتر بە منداڵەکانمان بناسێنین و زۆرتر سەرنجیان بۆ لای مێژووی کورد و کوردستان ڕابکێشین. هەروەها دیاری ئەحمەد سەرۆکی رێکخراوی ناوبراو، بە زمانی ئینگلیزی و هاشم هەولێری بە کوردی وتاریان لەسەر نەورۆز و پێویستی گرینگی دانی کوردەکانی تاراوگە بەو بۆنە نەتەوەیە، پێشکەش کرد. شیاوی باسە کە چەند نەتەوە بەشداری ئەو یاده‌ بوون و جیا لە ڕاگەیانی کوردی، میدیای بیانیش گرینگی زۆریان بە رێورەسمەکەدا.

http://kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=122997&l=1

No comments: