Monday, January 21, 2013

دیمانه ییک سه باره ت به تاوتوێکردنی‌ ڕۆڵی‌ ژنان ‌له ‌کۆماره‌ ساواکه‌ی کوردستان‌دا



به شیک له دیمانه ییک له لایه ن گوفاری یه کیه تی ژنانی دیموکراتی کوردستانله سه ر ژنان و دوی ریبه ندان
بخشی از مصاحبه ماهنامه اتحادیه زنان دموکرات کردستان به مناسبت دوم بهمن و نقش زنان در جمهوری کردستان
 (سپاسی خاتو حه لیمه ره سولی )
تاوتوێکردنی ڕۆڵی ژنان له کۆماره ساواکهی کوردستاندا
له دیمانهیهک دا لهگهڵ خاتوو سورهییا فهلاح ههڤپهیڤین: یهسنا

 رۆڵی ژنان  له کۆماری کوردستان چی بووه داخوا ژنان لهو سهردهمهدا رێکخراو، یان رێکخراویان بووه، ئهگهریش بووه لهژێر چ ناوێک و چ مهبهستێک دامهزراوه؟
و: کاتێ که لێکۆڵهرانی رۆژههڵاتی ناوهڕاست لهسهر بارودۆخی ژنان دهنووسن و ههڵدهسهنگێنن له تێکهڵ بوونی ژنی کورد له سیاسهت وهک شتێکی مێژوویی قسهدهکهن، لهوهی که ژنانی کورد هاوبهشێکی زۆریان له خهباتی نهتهوایهتی و یارمهتیدهری پێشمهرگهکان بوون و لهسهردهمێکیشدا خۆیان له خهباتی چهکدارانهدا بهشدار بوون.
ئهم مهسهلهیه دهگهڕێتهوه بۆ سهردهمی کۆماری کۆردستان و بیروبڕوای ئازادیخوازانهی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سهرۆک قازی محهممهد لهو کاتهدا بهشێکی زۆر لهو بیروبڕوا له کاریگهری ئیدۆئۆلۆژی سوئێد لهو سهردهمهدا گیرابوو، بهشێکی دیکهش پێویست بوونی بهشداری ژنان له خهباتی نهتهوایهتی بوو.
له یهکهم کۆبوونهوهی گهورهی سهرۆکایهتی له پلانفۆڕمی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ئاماژه به چهندشت کراون که شایانی باسه:
یهکێک لهو شتانه زمانی کوردی بوو، فێرگهی زمان بۆ ژنان.
دووهم: رۆژنامهکان که یهکێکیان گۆڤاری «ههڵاڵه» بۆ ژنان بوو.
ژنانیش دهرفهتیان بۆ رهخسا که رۆڵیکی زیاتر له ژیانی کۆمهڵایهتی و ههروهها له سیاسهتدا بگێڕن. دهههیهک پاش له سێدارهدانی سهرۆک قازی محهمهد وڵاتانی بهشدار له رێکخراوهی نهتهوهیهکگرتووهکان له زۆر لهو حهق ومافانهی وا قازی باسی دهکرد بهتهوافوق گهیشتن.
یهکێک لهو مهسهلانه وا هێشتا کۆماری کوردستان لهلایهن دۆست و دوژمن دهکرێت و هیچکامیشان بیروبڕوای پێشکهوتووی ئهو لهبهر چاو لانابهن ئهوهیه که له پلاتفۆڕم و بهرنامهی کۆمارا باسی ژن کراوه و تا ڕادهیهک بهشداری ژنانی تێدابوو، گروپێک له ژنان پێکهاتن که پێ به پێی پیاوان خهباتیان دهکرد.
ئهو ئهزموونه لهگهڵ ئهوهی که سهرکوتکرا بهڵام، له مێژوودا ماوه و شههامهتی جوڵانهوهی بۆ دوو نسڵی پاش خۆی بهجێ هێشت. بهڕای من ئهگهر ئهو ئهزموونانه نهبووایه بهشداری ژنانمان لهسهردهمی ئینقلاب و نهسڵی ژنانی خهباتگێرمان بهو حهده نهدهبوو.
سهبارهت به رێکخراوهیهکی ژنان له ئهوهڵهوه بیرێک له رێکخراوهی تایبهت و جیاواز له نێو ژنان و ههروهها له نێو حیزبی دێموکراتی کوردستاندا نهبوو، بهڵکوو کومیتهی ژنان رێکخراو وهک بهشێک له حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهات، که بناغهی»یهکیهتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان» بوو، پرینسیپ و کارهکانی بۆ پێش بردنی خهباتی نهتهوایهتی بوو، بۆ ئاگادار کردنهوهی ژنان، بهشدارکردنیان له کۆمهڵگا، بهقهوت کردنی ژنان و فێرکردنی زمان ژمارهیهک له ژنان بۆ جاری یهکهم توانیان بڕژێنه شهقامهکان و دهنگ ههڵبێنن. کۆماری کوردستان له دووی رێبهندانی 1324 دا بانگهوازی دامهزرانی کرد و یهکیهتیی ژنان له 24ی رهشهممه بانگهوازی پێکهاتنی کرد و ئیش و کاری ژنانی چالاکی لهو کاتهدا گرته ژێر چهتری خۆی.
پ: لهو سهردهمهدا که کۆمهڵگای کوردستان تاسهر ئێسقان پیاو سالار و دهمارگیر و سوننهتی بووه، بهدامهزرانی کۆماری کوردستان تا چ ڕادهیهک مهیدان بۆ حوزور و رۆڵگێڕانی ژنان و بهکورتی شکاندنی دیواری بڵیندی پیاو سالاری سوننهتی له وهها دۆخێک دا خۆش بوو؟
و: لهوکاتهدا دهنگ بهرزکردنهوهی ژنان خوێندنهوهی هۆنراوه و... شتێکی گرینگ بوو، بۆ ئاگاداری ئهو کهسانهی وا ئهودهستکهوتانه به چکۆله ئهژمێرن باشتره بڵێم مافی ههڵبژاردن و ههڵبژێران بۆ ژنان له سهردهمی کۆماردا، یانی لهدوای رێبهندانی ساڵی 1324(بهرانبهر به 22ی ژانویهی ساڵی 1946) 17 ساڵ پێش له مافی بهشداری له ههڵبژاردن بۆ ژنانی ئێران بووه، (ساڵی 1341) ههرچهند دهوامی نههێنا، بهڵام مافێک بوو که بهخهڵک ناسرا. ئهمه بۆ ئهوهی که بزانین نابێت وهزعی پێشکهوتوویی، یا دواکهوتوویی بزووتنهوهی ژنان له گهڵ ئهم سهردهمه ههڵسهنگێنین.
ههروهها بهشێک لهو کهسایهتیانهی وا له نێو دهسهڵاتدا بوون، حاجی و مهلا له چین و بنهماڵه ئاینییهکان بوون، چونکه لهو سهردهمهدا زیاتر ئهوانهی وا توانایی دهرفهت و مافی خوێندنیان بۆ ههڵدهکهوت لهم چینهبوون، وهک سهرۆک وهزیرانی کۆمار حاجی بابهشێخ، مهلامستهفا، ژنڕاڵی کۆمار و....تاد پرسیار ئهوهیه تا چ رادهیهک دهیانتوانی بهشداری ژنان له کۆمهڵگا و حیزب له دهسهڵاتدا قبووڵ بکهن.
ئهم بهشدارییه بۆ ههموو ژنانی چینی سهروخوار نهبوو، بهڵکوو زیاتر ژنانی رێبهرانی حیزب بوون، که بههۆی وشیاری و ئاگاداری که له چهند ساڵی خهباتکاریدا پهیدایان کردبوو، توانییان بهشێ له چالاکییهکان بهدهست بگرن. وهکوو مینا خاتوون هاوسهری قازی محهمهد، خاتوو شاسوڵتان هاوسهری فهتاح قازی، ههروهها خاتوو خهدێجهی حهیدهری، وهجیها شوجاعی و خاتوو رهعنا فرووههر. ئهمانه ههموویان خۆشیان ژنانێکی ئازا و ئاگابوون و توانایی پیشاندانی تواناییهکانی خۆیانیان بوو، هاوسهرهکانیان پێشگیرییان لێ نهدهکردن و هاندهریان بوون.
بهڕای من نهدهکرا و مۆڵهت و مهودای شکاندنی دیواری بهرزی پیاو سالارییان پێ نهدهدرا و ئهوندهش زانستییان له یهکسانی جیندهری نهبوو، بهڵام ڕێگهیان بۆ کهسانیتر خۆشکرد. ههڵبهت ئهمه ئهزموونێکی مێژوویی له زۆربهی وڵاتهکانه. ههمیشه نهسڵی ئهوهڵ تێدا دهچن و ئاکام و بهرههمی خهباتکارییهکانیان نابیننهوه، ئهوان پێکهێنهری ئهو کچهکوردانه بوون، لهسهردهمی ئینقلابی ساڵی 57 رژانه خیابان و دهستیشیان به خهباتی چهکدارانه کرد و زیندانیشیان قبووڵ کرد و لهسهر بیروبڕوای خۆیان راوهستان.
له وتووێژێکدا خاتوو وهجیها شوجاعی لهسهر وهزعی دهرس خوێندنی ژنان باس لهوهدهکات، که خوێندن له شاری مهاباد تا کلاسی شهشهم بوو، بۆ ئهوهی که باری زانستی قوتابییهکان بچێتهسهرهوه دهنێردران بۆ شاری ورمێ کهسانی وهک: پهری خانمی شافعی، ئامینه خانمی خهررازی و زێنهب خانمی ئۆتهمیشی. ورده ورده قوتابخانهکانی شههناز،...تاد سازکران که له مهڕاسمی کردنهوهی ههموو ئهو قوتابخانانه دابوون، ئهمه و زۆر باسیتر له ژنانی ئهوکاته پیشان ئهدات که کۆمهڵگا چهند بۆ ژنان ئهونده دهرفهت و مۆڵهتی نهدابوو که پێگهی خۆیان دیاری بکهن. بهڵام ئهو ههنگاوانه به هێواشی و بهدهستی چهند ژنی وشیار که پهروهردهی کۆمار و بیروبڕوای پێشکهوتوو خوازانه بوون ههڵگیران.
دهبێ مهسهلهیهک بزانین ئهویش ئهوهیه که هۆکاری بهشدار نهبوونی ژنان له سهرهوهی دهسهڵات و سیاسهت ئهگهرێتهوه بۆ کۆمهڵگای ئایینی و کاریگهری نهرێتی له سهر حیزب و وهزعی هاوسێ و دراوسێکان.
پ: وهک دوا پرسیار لهو سهردهمهدا رێکخراوێک بۆ ژنان دامهزرا که ئێستاش به ناوی رێکخراوی یهکیهتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان چالاکه، وهک بهڕێزت بزانی رۆڵی ئهو رێکخراوهیه له ئاگادار کردنهوهی ژنان و باسکردنیان و پرسهکانیان و ههوڵیان بۆ دهستهبهرکردنی یهکسانی لهگهڵ پیاوان له چ ئاستێک دا بووه؟
و: پێکهاتنی یهکیهتیی ژنان بهسهر بیروبڕوایهکی پێشکهوتوانهی رێبهرانی کۆماری کوردستان له سهردهمێکی زۆردواکهوتوو که ژنان له ئێران مافی ههڵبژاردن، دهنگ دان نهبووه، یهکیهتیی ژنان به بناغهیهکی دێموکراتیکهوه پێکهات و دهستی به چالاکی کۆمهڵایهتی له ناو ژناندا کرد. لهو سهردهمهدا پرۆگرامێکی ههنگاو به ههنگاو وهک بهشکردنی شار به دهبهش و دانانی ده ژن بۆ سهرۆکایهتی ههر بهشێک، فێرکردنی خوێندن و نووسین و کۆکردنهوهی زانیاری بۆ بهڕێوهبهرایهتی و...تاد ئیشێکی گهوره بووه.
به گهواهی مێژوو سهرۆکی کۆماری مهاباد پێشهوا قازی به تایبهت بۆخۆی بایهخ و گرینگییهکی زۆری به کێشهی ژناندا. ئهو به ئاگاداری و هۆشیاری به گرنگیی بایهخدان به کێشهی ژنان و دانانی فێرگه بۆ ئهوان و بهشدارکردنیان له باشترکردنی بارودۆخی ژنان و رێک خستنی ئهوان له ده پارچهی شاری مهاباد دابوو.
کومیتهی ژنان و کاری ئهو 11 مانگهی کۆمار توانی ههستێکی پۆزۆتیو بهرانبهر به بهشداری ژنان له کۆمهڵگای کوردیدا پێک بێنێت. بهجۆرێک که کۆمهڵگا توانی مودیربوونی کهسایهتی ژن له قوتابخانهکان قبووڵ بکات و کهسێک وهک خانمی شوجاعی مودیری چهند قوتابخانه بوو.
ئهم گۆڕانکاریانه بێ ناسینی پێشینهیهک لهسهر وهزع و بارودۆخی ژنان له کاتی سهدهی بیستدا ناتوانێت خۆی بهباشی بنوێنێت، له ئهوهڵهکانی سهدهی بیست ئێران له ژێر رهخنه و کاریگهری و هێژمۆنی دهوڵهتهکانی سۆئێد و ئینگلیز بوو. کوردهکان و بزوتنهوهی ئازادیخوازهکان وهک سهرههڵدانی سمایل ئاغای سمکۆ سهرکوت کران و پاشان بهدهستی رهزاخان زۆر له کوردهکان له کوردستان دهرکران، زهوییهکان بۆ دهوڵهتی وهخت...... و زمان و کلتوور و جلی كوردی قهدهغه کرا. بهناوی «مۆدێڕن» کردن ژنان لهژێرشاڵاوی ئهم هروژمه له ئهماندا نهبوون. بهسهر ئهوهدا که ژنی کورد له ژێر چارشێودا نهبوو، بهڵام جل و بهرگی کوردی بهناوی «ناشیرین و پیس بوون» جێگهی خۆی ئهشێ بدات به جل و بهرگی مۆدێڕن و سیویل. ژنانی کوردی چالاکوان به بایهخدان به راگرتنی کلتوور و جل و بهرگی کوردی و زمانی کوردی له ئهسیمیلاسیونی کورد بهرگریان کرد.
دهتوانم بڵێم ئهو بیروبڕوای پێویست بوونی پێشکهوتنی ژنان ئهونده چووه مێشکی ئهو ژنه چالاکانه که پاش تێکچوونی کۆمار و لابردنی کومیتهی ژنان بیروبڕوای ئیش بۆ ژنان و پێشکهوتووی ئهوان نهبڕایهوه.
ئهو چالاکییانه و پێکهاتنی کومیتهی ژنان بارودۆخی بۆ چالاکییهکانی دوایی ژنان خۆشکرد و یهکیهتیی ژنانی پێکهێنا، پاش تێک شکانی کۆمار و کۆکردنهوهی کومیتهی ژنان بیر و حهزی دانانی رێکخراوهی ژنان له مێشکی چهند ژنی چالاکدا ماوه. خاتوو وهجیها شوجاعی بهیارمهتی سێ خانمی دیکه بهنێوی فهوزییه خانمی ئهیوبییان، خانم موبه‌‌للغی و خانم رهحمهتی که ههر سێکیان دوکتور بوون، رێکخراوهیهکی ژنانیان پێکهێنا و کاری ئهو فێرکاری پێویست بۆ بهربهرهکانی لهگهڵ نهخۆشییهکان، دانانی دهورهکانی فێرکاری خهییاتی، گوڵدۆزی، قاڵیبافی، جوانکاری، فێری بێهداشت و پاک و خاوێنی، هانیان دهدان که لهماڵ بێنهدهر و به کچهکانییان بخوێنن، دانانی کلاسی وهرزش، کلاسی بهرهنگاری دهگهڵ نهخوێندهواریان بۆ دانان. بههۆی ترسی سهرکوتکردن زیاتر ئهندامهکان وهک کهسایهتی ئیشیان کردووه و بهسهر بێدهنگی خۆی له ماوهی ساڵهکانی پاش کودتایی 28ی خهرمانانی ساڵی 1328 تا کاتی ئینقلابی ئێران له ساڵی 1357 توانیوتهتی به چالاکی خۆی دهوام بدات.
بهڵام ژنانی کورد له ههمووکاتێکدا مهسهلهیهکی دیکهیان بووه و ههیه، که بهرژهوهندی کورد له ههمووکاتێکدا له بهرژهوهندیی ژنان زهقتر بووه و ژنان خۆشیان ترسیان له نێوبردنی پرسی خۆیان بووه. ئهگهر ئهم وشیارییه به ژنان و پیاوانی چالاک و سیاسی و له ئهزموونی سیاسییهکانی وڵاتهکانیتر بگرێت که تا ژن ئازاد نهکرێت ههموو کۆمهڵگایهک به تایبهت حیزبهکان ناتوانن له رزگاری و خهباتی میللهتهکهیاندا رۆڵێکی گهورهیان بێت. تهنانهت بههۆی ئهوهوه که زیاتر له نێوهی کۆمهڵگا ژنانن.
بهشێک لهم کۆتاییه و کهم کاریه لهسهر پرسی ژن به شتێکی تایبهتمهندی کورد دهزانم و بهشێکیشی شتێکی گهورهتر و ههموو ئێران دهگرێتهوه.
ئهو شتهی وا ئیش و کار و چالاکی ئهوان بۆ ئێمه وهک لێکۆڵهری بزووتنهوهی ژنان له رۆژههڵات زهقدهکاتهوه، نهبوونی»ئێنجیئۆ» و هاتووچۆ لهگهڵ وڵاته ئهوروپی و ئهمریکیهکان بوو. ئیشهکهیان رهنگ و بۆنی تایبهت بهو ناوچهی بوو، ههنگاوێک که لهو سهردهمهدا ههڵگیرا ههنگاوێکی بهرز بوو. وهک رۆیشتنه ناو گۆمێکی قووڵ بوو بۆ لابردنی ئهو کۆسپانهی که له بهشداری ژن و هاتنهوه دهرهوهی ژنان بهرگری دهکرد.




http://www.kurdistanukurd.com/ku/jnan/jnan-33.pdf

No comments: