Wednesday, May 02, 2012

سالروژی پیوه ندی ئیمه

Azad Moradian Yesterday سال له مه و پيش له روژى ١ مانگي مه ى سالى ١٩٨٥ ى زائينى له شارى خوشه ويستى سه قز پيوندى هاوسه ريم له گه ل هاوسه ر و هاورى ژيانمدا سوره ياى فه لاح بست. وه ك دو هاورى كه باورمان به خه بات بو رزگارى چينى كريكار و زه حمتكيشان بو روژى ١ى مانگي مه ى، روژى جيهانى كريكارنمان بو روژى پيوندى هاوسه ريمان هه لبژاردبو. زور له هاوريانمان كه هيشتا له شاردا بوون بشداري زه ماوندى ئيمه يان كرد. مه ترسى بومباردمانى فروكه ى رژيمى سه دام زور بوو، دو روژ پيش چه ند جيگاى نزيك شارى كوتا بو، مه ترسى گيرانمان ده روى و مه ترسى گيرانى چه ند هاوريمان كه له ريگاى دوره و هاته بون. راسته ٢٧ سال تي په ريوه زور شه ت له روخسارى مندا گوراوه، زور خوشى و تالى ژيانم چه شته وه، به لام له سه ر دو پيمان كه له ميژه بو خومم وه ك ئالايه ك هه ل گرتوه هيچ گورنكاريه كم تيدا نه كردووه، خوشه ويستم به هاورى ژيانم
سوره يا و خوشه ويستيم بو گله كه م، باورم به تيكوشان بو رزگارى چينى زه حمه تكيشان . ٢٧ مين سالروژى پيوندى هاوسه ريم به هاورى ژيانم سوره يا پيروز بائى ده ليم و هه ر وه ها پيروزبائى روژى جيهانى كريكاران له هه مو زه حمتكيشان و تيكوشه رانى ريگاى خه بات بو ئازادى و ئاشتى و يكسانى

No comments: