Wednesday, May 02, 2012

سورەیا فەلاح خەڵاتی’ڕێکخستن و مافی مرۆڤ’ وەردەگرێت

 
کچی قەندیل : چالاکی مافەکانی مرۆڤ و ژنانی کورد خاتوو” سۆرەیا فەلاح” خەڵاتی رێکخستن و مافەکانی مرۆڤی شۆڕای راوێژکاری پۆلیسی لۆنس ئانجلێسەوە پێ بەخشرا.
سورەیا فەلاح ، لێکۆڵەر ، نووسەر و چالاکی سیاسی- مەدەنی دانیشتوی لۆس انجلێسی کالیفۆرنیا ، یەکێک لە چالاکە دیارەکانی بواری ماڤی مرۆف بە تایبەتی ژنان و کەمینە ئایینی و میلیەتیەکان دێتە ئەژمار ..
بڕیاڕە رۆژی شەممە (٢٨.٠٤.٢٠١٢) لە مەراسیمێکدا لە لە شاری لۆس ئانجلێس خەڵاتەکە بە فەلاح و چواردە هەڵبژێردراوی دیکە ببەخشرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی ژنانی ئازەرمێهری کوردستان، سورەیا فەلاح بە هۆی ‘هەوڵی بێوچان و تێکۆشانی بەردەوام لە پێناو ناساندنی دۆزی ڕەوای نەتەوەی کورد و بەرجەستە کردنی پێشلکاریەکان لەبەرانبەر کوردان’ خەڵاتی تایبەت بە ” ڕێکخستن و مافی مرۆڤ”ی لە       لایەن ناوەندێکی ئامریکاییەوە پێ بەخشراوە.
لە بەشی پەیوەندی و مافە نێو نەتەوەیەکان دەرسی تەواو کردوە ، ساڵیانێکی زۆر ئەندام و یا وەک راوێژکاری بواری ژنان هاوکاری  زۆربەی رێکخراوەکانی مافی مرۆف بووە .
یەکێک لە دامەزرێنەرانی رێکخراوی ” ژنان رێبەرانی ژیان ” ە . هەروەها بەرێوەبەرو دارێژەری کۆمەڵی ئامریکایی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان باڵی سانفراندۆ و جێگری بەرێوەبەری کۆمەڵی ئامریکایی ژنانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە لۆس ئانجلێسە .
سوڕەیا فەلاح خەڵکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانەو لە شاری لۆس ئانجلێسی ئەمریکا نیشتەجێیە
http://kiciqendil.com/archives/2033 

سورەیا فەلاح خەڵاتی’ڕێکخستن و مافی مرۆڤ’ وەردەگرێت

April 26, 2012 No Comments »
سورەیا فەلاح خەڵاتی’ڕێکخستن و مافی مرۆڤ’ وەردەگرێت

No comments: