Tuesday, October 11, 2011

جيژنى خه رمانان، يان جيژنى سه ره تاى پاييز له ئياله تى كاليفورنيا و به شدارى كوردستان له م جيژنه دا


ئازاد موراديان

ئوكتوبر ١٠، ٢٠١١

جيژنى خه رمانان(میهرگان) يان جيژنى سه ره تاى پاييز وه ك جيژنيكى ميژويى نه ته وه كانى دانيشتوى ئيران ، ئه و ساليش به به شدارى زورتر له بيست هه زار كه س له شارى ئه يرواین له باشورى كاليفورنيا كوتايى پي هات. ئه م جيژنه mehregan15_oct22011_01.jpgله روژانى يه ك و دوى مانگى ئوكتوبر له لايه ن كو مه لگاى پوسپورانى ئيرانى دانيشتوى ئورينج كاونتى كاليفورنيا(نيپاك) ، به زه حمه تيكى زور و سه رفى پاره يكى به رچاو پانزده مين سالى خوى تي پر كرد.

جيژنى خه رمانان(میهرگان) ئه و سال له ژير نيوى" ئازادى" دا هه ل و مه رجيكى باش بو ئيرانيه كانى دانيشتوى باشورى كاليفورنياى ره خساند كه له م دو رووژه دا له نزيكه وه له گه ل كار و ئيشى هاو ولاتيه كانيان ئاشنا ببن، له موسيقاى جياوازى ئيرانى كه لك وه رگرن، له خوارده مه نى نه ته وه كانى ئيران ئيستفاده ببن و دو روژ پر له چالاكى به نرخ بو مندالان و گنجه كان پيك بينن .

يه كيك له به شه كانى هه ره گرنگى ئه م ميهره جانه به شى نه ته وه كانى ئيرانه كه هه ر سال ئه و ئيمكانه دى ه ره خسينيت كه به شدارانى ئه م به شه له نزيكه وه له سه ر سروشت و ژينگه و به رهه مه كشت و كاليه كان، ده ست كرده هو نه ريه كان، هه روه ها كولتور و زمان له گه ل بينه ران و ميوانانى ئه م جيژنه بدوون.

ئه م به شه ئه و ده رفه ته ی داوه كه دانيشتوانى باشورى كاليفورنيا له نزيكه وه به چوارچيوه ى سورشتى و كولتورى و نه ته ويى ئيران له نزيكه وه ئاشينا ببن، جياوازى نيوان كولتور و زه مان نه ته وه كانى ئيران بناسن .

به شى كوردوستان روليكى به رچاوى له م جيژنه دا هه يه. ئه و سال ٧ مين سالى به شدارى كورده كان له م ميهره جانه دا بو. به رپرسانى پاريزگاى كوردستان به جه ل و به رگى كوردى ، موسيقاى كوردى، ده ست كاره هونه ريه كان و روى خوشى كوردانه و شيرينى كوردى له ميوانان به خير هاتنيان كرد. له نيو مالى كوردستان له ريگاى وينه و كتيب و وتو ويژى راسته و خو زانيارى به ميوانان ده درا. هه روه ها له به شى كولتورى دا به پيشكه ش كردنى هه لپه ركى كوردى له چه ند كاتى ته رخان كراو دا سرنجى زورى ميوانانى بو خوى راكيشا. ئه و سال گورانى بيژى ده نگ خوشى كورد كاك فواد نه راقى ، له و لاتى كانه داوه له لايه ن به ريوه به رانى ئه م جيژنه بانگيشت كرا بوو. كاك فواد به موسيقا و ده نگى خوشى خوى ده ست خوشى ميوانه كانى بو خوى ته رخان كرد.

له دو روژى به ريوه چونى ئه م جيژنه به شيكى به رچاو له ئيرانيه كان وباقى دانيشتوه كانى باشورى كاليفورنيا ، به رپرسانى ده وله تى، ئه ندامانى شوراى شارى ئه رواين و به رپرسى شاره وانى سه ردانى به شى كوردوستان يان كرد. زوربه ى ميدياى ئيرانى و ئه مريكى راپورتى تايبه تيان له م ميهره جانه ساز كرد و له نه زيكه وه له گه ل ميوانان و به رپرسانى جيژنه كه وتو ويژيان كرد.

ئه زمونى جيژن و ميهره جانى خه رمانان(میهرگان) له و روانگه وه كه ئيران وه ك وه لاتيكى فره نه ته وه، فره كولتور به خه لكى دانيشتوى كاليفورنيا وهه ر وه ها له ريگاى ميديا يه وه به خه لكى ئمريكى ده ناسينيت ده بى زور به نرخ چاوى لي بكريت.

له نيوانى ئه م دو روژه دا ئه و ده رفته بو ئيمه ره خساوه كه وه ك كورد ، له سه ر دوستايه تى نيوان نه ته وه كانى ئيران پي دا بنين و ئيرانى داهاتو له به رجه وندى نه ته وه كانى ئيراني فيدرال له به رچاو بگرين.

mehrgan15_oct22011_13.jpg
mehregan15_oct22011_02.jpg
mehrgan15_oct22011_09.jpg
mehrgan15_oct22011_06.jpg
mehrgan15_oct22011_12.jpg
mehrgan15_oct22011_07.jpg
mehrgan15_oct22011_.jpg
mehrgan15_oct22011_03.jpg
mehrgan15_oct22011_18.jpg
mehregan15_oce22011_03.jpg

No comments: