Thursday, October 04, 2012

خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی بە سورەیا فەلاح بەخشرا


خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی بە سورەیا فەلاح بەخشرا

کچی قەندیل/ بەرنامەی بەخشینی خەڵاتی شارۆمەندی جیهانی ساڵی ٢٠١٢، لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و راوێژکاری رێکخراوەکانی باشوری کالیفۆرنیاوە بە خاتوو “سورەیا فەلاح” لە شاری لۆس ئەنجلس بەخشرا.
لە رێورەسمێکدا، لە٢٧ی سێپتامبر لە شاری لۆس ئەنجلس، خاتوو “سورەیا فەلاح” چالاکی نێودەولەتی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و بە هاورێیەتی دوو کەسی دیکە کە ژیانی خۆیان بۆ کارە مرۆییەکان تەرخان کردووە، ئەو خەلاتەیان وەرگرت.
خاتوو “سورەیا فەلاح”، لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی- کۆمەڵایەتی دانیشتووی لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیایە. لە روخسارە دیارەکانی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەتایبەتی مافی ژنان و مافی کەمینە دینی و نەتەوەییەکانە. سورەیا دەرچووی پێوەندییە نێودەولەتییەکانە

و سالانێکی زۆرە لە رێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ وەک ئەندام و راوێژکار لە بواری مافی ژنان دا کار دەکات.

http://kchiqendil.wordpress.com/2012/10/02/soraya-felah/



















































“سورەیا فەلاح” لە دامەزرێنەرانی رێخکراوی ناحکومی “ژنان رێبەرانی ژیان”ە و هەروەها بەرێوەبەری پلانی یەکێک لە ئەنجومەنەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامریکایە. راوێژکار و جیێشینی بەرێوەبەری لقی لۆس ئەنجلسی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان و راوێژکاری ئەنجومەنی ژنانی ئازەر مێهرە. “سورەیا فەلاح” لە زیندانیە سیاسیەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییە.  هەروەها خاوەنی دوو کتێبی “رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پرۆسەی پەرەسەندنی مافی ژنان”  و کتێبی “سەوزی مەجارستان”ە. هەروەها چەندان وتار و لێکۆلینەوەی تایبەت بە بواری مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەییەکان نووسیوە. بە هۆی کارە بەردەوامەکانی لە  بواری مافی مرۆڤ و ژناندا، چەندین جار خەڵاتی رێز لێنانی وەرگرتووە و تا ئێستاش لە کارەکانیدا بەردەوامە.


http://www.kurdpa.net/index.php?besh=dreje&id=6480

No comments: