Saturday, January 29, 2011

دە نگیک کە لە بوونی دا مەحکوم بە دامرکانە

نامه ی خاتوو سورە یا فە لاح بۆ خاتوو شیرینی عیبادی : نیگه‌رانی له‌ نزێک بوونی ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی ژنێکی گیراوی سیاسی کورد زێنە ب جە لالیان

sh_zj_sf.jpg

ترجمه فارسی

English Translation

٢٣ ژانویه ی۲۰۱۱ زایینی

وه رگێراو له فارسیه وه بو کوردی: کاک سه لاح پیروتی

نیگه‌رانی له‌ نزێک بوونی ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی ژنێکی گیراوی جودابیری سیاسی

بۆ : زۆر به‌ڕێز خاتوو شیرینی عیبادی

ڕێزدار خاتوو شیرین عیبادی ؛

پشتیوانی و ئه‌ندامه‌تی ئێوه‌ له‌ که مپه ینی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی گیراوانی سیاسی (١) وه‌رگرتنی چه‌ند که‌س له‌ گیراوانی جودابیری سیاسی وه‌ک ئه‌ندامی بنه‌ماله‌ی خۆتان جاریکی تر پیشانده ری سه رنج و په شێوی ئێوه به رانبه ر به و تاکانه یه وا له ژیر ئه شکه نجه و مه ترسی مردن و له ناو چونان. هه ربویه ئه‌ندامه‌تی ئێوه‌ سه‌رنجی ڕاکێشام و وه‌ک یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بڕیارم دا که‌ له‌ پێوه‌ندی یه‌کێک له‌ ژنانی گیراوی کورد کە لە لیستی مەحکوم بە لەسێدارەدان دایە داوای یارمەتی لە ئێوە بکەم .

زێنەب جەلالیان (۲) ساڵی ١٣٨٦ لە کرماشان گیراو لە پاشان بۆ گرتوخانەی سامناکی سنە گوێزرایەوە، شوێنیک کە بیرەوەری بە ئازاری لە سێدارەدانی ئێحسان (۳ ), گولله بارانی نه سرین و شه هلا که عبی (۴) هەر لە ناخی دایە و وەک ئەوە دەچێت شاهید بێت بەزۆری ئەحسەنی پێ لە سەر شانی شەهریار دابنێن و بۆ سێدارەی بەرێت (٥).

کە دادگای چە ند خولە کی بۆ پێ ڕاگەیشتن بە تاوانە کانی ئە ویش بە بێ بەشداری پارێزەری بە تاوانی بێ بناخە ی (محاربە) شەر لە گەڵ خۆا لە سالی ڕابردوودا بە کوتایی هات و بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ سەردا تەمەنی تەنیا ٢٧ ساڵانەیە.

زێنەب دوای لە سێدارەدانی هاڤاڵی شیرین (عەلەم هولی ) ( ۶) لە به هاری ئەمساڵ)۱۳۸۹(سێبەری مەرگی زیاترلە پێشوو لە سەر خۆی هەست پێدەکات بەڵام دەنگی بە هانایەوە هاتنی لە لایەن هێندیک لە چالاکان لە بەر ترس لە تانە و توانجە ناڕەواکان وەلانرا، هەڵبەت بە داخەوە ئەم مەسەلەیە سەبارەت بە لیستی دوور و درێژی گیراوانی کورد بە مەحکوم بوونی قورس و پڕکردنی لیستی لەسێدارە دراوان لە گیراوانی کورد پێشهاتێکی جێگای سەرسوڕمان نیە.

بە ئەو پەڕی داخەوە سەڕەڕای بوونی ئەگەری بە زوویەکی لە سێدارەدانی لە پێشمانە، هەڵوێستی تەنگەتاوی و کاریگەر لە لایەن رینوینه ران و سه روکانی بزوتنه وه ی سه وز، پشتیوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانەوە بۆ ڕزگاری گیانی ناوبراو هەڵنەهێنراوەتەوە. زێنەب جەلالیان ، ئەو کەسەی دەچێت هەتا تووشی خراپترین موتەکەیەک بێت کە گیراوێکی سیاسی بۆی هەیە تووشی بێت، ئەویش مۆتەکەی لە بیربردنە. ( ۷)

لە کورتە ئازارنامەکەی دا دەڵیت "داوام لە دادوەر کرد پێش لە سێدارەدانم ڕێگام بدات بۆ دواین جارچاوم بە دایکم و بنەمالەکەم بکەویت و ماڵ ئاوایی یان لێبکەم، بەڵام قازی کوتی کە بێ دەنگ بم".( ۸)

زێنەب هەروەک باقی ژنانی کورد بێجگە لە بوونی جێاوازی جنسی سەپێندراو بە سەر ژنانی تر لە ئێراندا رووبەرووی ستەمەکانی چەند قاتی کولتوری وئابووری، جیاوازی دانانی نەتەوەیی و ئایینی و نەبوونی ئیمکان و هەلی خوێندنی لە ڕادە بەدەرە و ئێستا بە جێگای گەشە سەندن لە ئەم بوارانەدا و بە کەلک بوونی لە پێناوی گەیشتن بە خوزیاکانی چاوەڕیی لە سێدارە دانە.

لە ڕیگای بیرەوەرێکانم دەتوانم بیخەمەر بەر چاوم چ مۆتەکەیەک بە سەری دا زاڵە. نازانم لە کوێ یە بەڵام ئەگەر لە گرتووخانەی سنە دا بێت رۆژی دووجاران بە چاوی بەستراو بۆ کاری سەر ئاوێی دەبەن و لە قوژبنێکی تاریک کە بە زیندانی تاکە کەسی ناسراوە دەبێت لە سەر ئەرد بخەوێت؛ کەڵک وەرگرتن لە تەخت نێعمەتێکە لە کاتی ئازارو ئەشکەنجە دان کەڵکی لێوەردەگرترێت.. داخوا هێچ گروپێکی مافەکانی مرۆڤ نێە لە ماوەی ساڵدا سەردانی ئەو شوێنە بکات! لە گرتوخانە و سلولی تەنیشتی ئەو گیراوێک کە پێش دادگایی کردن تاوانی جیاوازی خوازی بە سەردا سەپێنرابوو بە ئالکوڵی خوماڵی لە ناویان برد، زێنەب بێری لە ئەو و لە ئەو کەسە دەکردەو کە دەیناسی و بە زمانی کوردی لە گەڵ قوتابێکانی دەدوا و دوای کێشانی چه ن مانگ ئەشکەنجە لە مانگی جوون دا گیانی لە دەست دا. ئەو موتەکانەی بۆی هەیە هەر ڕۆژ ڕووبدەن لە ئەو کارەساتانەن ڕۆژانە لە گرتووخانە بچووک و گەورەکانی کوردستان ڕوودەدەن و کەسێش ئاگای لێی نیە و بە ڕوالەت گەڵیک وایان پێ باشە کە هەواڵی نەزانن نەکا لە لایەن کەسانی ترەوە بە نیشتمانفروش و جێاوازی خواز لە قەڵەم بدرێن. و تەنانەت لە چاپ و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی پێوەندیدار بە ئەو کەسانەی لە لیستی چاوەڕوانی لە سێدارە دان(۹).( ۱۰) خۆدەبوێرن و وێنەکانیان بە ئانقەست و نائانقەست بە هۆی کورد و سونی بوون دەردەهاوین. گرینگ نیە ئەگەر براوەی خەڵاتی نووسەرانی ژێر ئەشکەنجە لە ئاستی مەرگ دایە ( ۱۱) چونکە کوردە و داهێنەرانی زانست لە بواری ئەیدز ( ۱۲) دەبێت لە قوژبنی تاریکدا بمێنەوە نەکا ڕۆژێک خزمەت بە گەلی کورد بکەن. جا چ چالاکی کولتوری یان چالاکی ئەدەبی یا کو چالاکی مه ده نی بێ ئەوە جێگات هەر گرتووخانەیە و چالاکی سیاسیش بیت حوکمت سیداره یه .

کاتیک دوای لە سێدارەدانی لە نەکاوی ٥ گیراوی سیاسی (۱۳)لە به هاری ئەمسالدا (۱۳۸۹(چالاکانی هەڤالم دەپرسن ڕاستی ئەوانە سەر بە تاقم و جیاوازی خواز نەبوون؟ مامەکانم وەبیر دەهاتنەوە کە ڕاگەیاندراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤیان دەنووسی، لە ئەو کاتدا ئەوان نەیان دەزانی و لە بیریان نەبوو کە ڕێز بەندی بکەن و ناوی ئەو کەسانەیان بە روونی نووسیبا کە دەبوایە لە لیستی لە سێدارە بوان دا بان. ڕەنگە ئەگەر دوستان خۆیان زەحمەت بدەن و سی بەندەکانی بخوێننەوە ئیتر ورەی ناسکی نیشتمان پەروەریان نەهاژێنێت.

ئەمن زێنەبم بە خوشکی خۆم هەڵبژاردوە(۱۴) بەڵام لە بەر بنەماڵەکەی ئەگەری وەرگرتنی زانیارم سەبارەت بە ناوبراو نیە. ئەوە دەبێتە سێهەم ساڵ کە بنەماڵەی ئێمە لە چاوپێکەوتنی زێنەب بێ بەشە. ئەولە ڕۆژەکانی لە دایک بوونی کە قەت جێژنی بۆ نەگرتوون لە ماوەی ئەم دوو ساڵانەی دوایی دا لە ژێر ئەشکەنجەی بێ ئەمانی پاسەوانانی گرتووخانە، ئەشکەنجە گەران و لێکولەراندا بوە. هەر بە ئەم زووانە ئاگادار بووم کە ئەو هەر دووک چاوی لە ئاکامی ئەشکەنجەی زۆر ولێدانی زەبری قورس لە سەری ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو کزی چوونە.

هەرکات چاو لە هەواڵەکان و دێمەنی بێ تاوانی زێنەب دەکەم بە خۆم نێە هەست بە ئازار دەکەم. هەر دەڵەی ئازاری تەواوی کچانی کوردی لە هەگبەی سەر شانی دایە. بێر لە ئەو گرتوخانە دەکەمەوە تێیدایە و شەوە پرلە ئازارەکانی گرتووخانە ساردە تاکە کەسێ یەکەی کوردستانم بیردێنەوە؛ دەنگی پێێ لیکولەر و قورئان کە نەتدەزانی لە کام گوشەی گرتوخانەڕا دێت. پەتوی سەربازی و هێلە خوار و خێچەکانی هەڵکەندراوی سەر دیوار، کاتی بردن بۆ ئەشکەنجە خانەم وەبیردێتەوە؛ ترس و دڵەڕاوکێ لە دەستە گڵاوەکانی لێکولەر ناهێڵێت لە بیری کاتی بە ئازاری توند وتیژی و بیری پڕچێژی ڕزگار بوون نەجاتیم بێت و هەر ڕۆژەی لە چاوەڕوانی هەواڵی ڕزگاری ئەوانەی لە بەندیخانە دان تێکەڵ بە گروپێک و هەڵمەتێک دەبم هەتا بەڵکو بە سەر ئەو بێدەنگی یە دا زاڵ بم.

هەروەک سەدان کەس لە هاوبیرانم لە دەوری جیهان هەڵگری ئاواتەکانی گەورە و لە پێناوی داخوازیکانی ئاشکرای ڕاگەیاندراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ هەوڵ دەدەم هەتا هەڵبڕینی دەنگم بەندێک بپچڕێنێت و بەڵکو چاوە گەش وشێوە خەزاڵانەی کچکولە کانی چاو لە ڕێگای گوندی دیم قەشلاقی ماکو لە گەرانەوەی زێنەب و زێنەبەکان بدرەوشێنەوە، بە بینینی قارەمانی گوندەکەیان کە لە یەکەمین گەشەسەندنی وشیاری و خۆناسینی تەمەنی لاوەتی دا وەدوای چارەنوس و ڕزگاری، ماڵ و ماڵباتی لە پێناوەی وەدەست هێنانی ئازادی و یەکسانی بە جێ هێشت و ڕۆیشت..

خانمی عیبادی،

بە لە بەرچاو گرتنی ئەوە کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییدا مەترسی پشتیوانی کردن لە گەلێک لە دوسیەکان بە بایی گیانتان تەواو بوە، لە بەرامبەر پێ شێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئیران دا ڕاوەستاون، و لە تریبونیک لە بەردەستان دابوە بۆ پشتیوانی کردن لە گیراوانی نێو بەندێخانە کەڵکتان وەرگرتوە، لە بەر ئەو ئەرکە گرینگە داوای یارمەتی تان لێدەکەم.

هیوادارم مەنتق و لە هەمان کاتدا هەست بە ئەو نیگەرانی و بە پەرۆشی ئیمە سەبارەت بە ئەو ڕووداوە سامناکانە بکەن کە لە وێدا رووی دەدەن.

ئێستا سەرەڕای ئەوەی دەزانم وەک خۆتان دەڵین لە ئێرانێ نین هەتا بتوانن هەروەک ڕابردوو لە دادگا دا ئامادەبن و بەرامبەری ئەو دادوەرانە ڕابوەستن کە بە داخەوە سەربەخویی خۆیان لە کیس داوە( ۱۵) ، بەڵام بە وەرگرتن و پەسندکردنی ئەو وەک ئەندامی بنەماڵەتان و وەئەستۆ گرتنی و بوون بە پارێزەری ناهێڵن دەنگی هەق خوازانەی ئەو لە جێ دا کپ بێت. نامەکەم لە یەکیک لە ڕۆژەکانی جیهانی لابردنی توند و تیژی لە دژی ژنان دەنووسم، ساڵوەگەری ڕۆژێک کە ئەو لە ئەوپەڕی توند وتیژی دا مەحکوم کرا، ئەوەی کە بەشی ژنانی ئیمە لە حکومەت و نەریتەکانە.

لە سەر ئەو باوەڕەم هەتا ئەو کاتەی ئەو مرۆڤانەی لە پێناوی خەبات لە دژی نابەرامبەری، بێ عەداڵەتی، پێ شێل کرانی مافی بڕوا، پێ شێلی مافەکانی نەتەوەیی و ئایینی ، توندو وتیژی و ئازاری جنسی تووشی زیندان بوونە، ئازار و سوکایەتی یان پی دەکرین و لە سێدارە دەرین و دەنگی ئازادیخوازی ئەوان لە پشتی دیوارەکانی بەندیخانە کپ دەکرین ، هیشتاش هەڵ بۆ پێویستی خەبات لە لایەن چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و خاوەنانی تریبون لە گۆڕی دایە. ببن بە دەنگی زێنەب و ئەودەنگەی کە لە بوونی دا مەحکوم بە دامرکانە و دەنگی کپ کراوەکان بە گوێی جیهان بگەیەنن.

لە گەڵ ڕێزی بێ پایان

سورەیا فەلاح

سەرۆکی ڕێکخراوی بزوتنه وه ی ژنان بۆ پا راستنی ژیان (۱۷) worldwomenforlife@gmail.comThis email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it

sorayafallah@yahoo.comThis email address is being protected from spam bots, you need Javascript enabled to view it

=============================

1. http://freemyfamilycampaign.com/persian

2. http://miadgahezanekord.blogspot.com/p/zainab-jalalian.html

3. http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2009/11/091111_he_fattahian_executed.shtml

4. http://jahanezan.wordpress.com/2010/08/31/thmin-130/

5. http://www.andaryari.com/print.php?news.21 & http://online.wsj.com/public/resources/documents/info-iranpics0611-28.html

6. http://iranhr.net/spip.php?article1563

7. http://www.andaryari.com/print.php?news.3

8. http://www.vokradio.com/content/view/1352/25/

9. http://www.npr.org/templates/story/story.php?storyId=127833007 مازیار بهاری

10. http://kmmk.info/expand.php?id=673

11. http://www.radiofarda.com/content/f1_Kaboudvand/1373245.html

12. http://en.wikipedia.org/wiki/Kamiar_Alaei

13. http://www.dw-world.de/dw/article/0,,5557207,00.html

14. http://freemyfamilycampaign.com/persian

15. http://www.freemyfamilycampaign.com/persian/index.php/2010-10-12-00-48-04/36-2010-10-12-00-57-01.html

16. http://miadgahezanekord.blogspot.com/p/blog-page_64.html

17. http://www.wwfl.org/

مطلب را به بالاترین بفرستید: Balatarin

ده توانن له ريگاي پروگرامي اي تون ئه م رادوي ه گوي به ده ن تكايه له سه ر وينه ي رادوي كه كليك كه ن

+ براي شنيدن برنامه هاي راديو با استفاده از پروگرام اي تون، روي تصوير راديو كليك كنيد


vokradio.jpg

To listen to VOK Radio click on the link: http://www.vokradio.listen2myradio.com

No comments: