Tuesday, August 31, 2010

KOWAR 56وت ویژیک له گه ل سوره یا فا لاح له سه ر روژنامه وانی له روژ هه لاتی کوردستان



روژهه لات بی روژنامه یه به لام بی روژنامه وان نیه"ُسوره یا فه لاح"
















http://en.calameo.com/read/000076963661ff8fe3584

لەزۆر جێگە رۆژنامەنووسان ناتوانن

بڵێن رۆژنامەوانین

لەم چەند ساڵەی دواییدا سەدان رۆژنامەی ئەلیكتڕۆنی و بلاگ داخراون

"لە ئێران تۆڕی رادیۆی و تەلەڤزیۆن لە دەست دەوڵەت دایەو بە سەربەخۆیی ناتوانن ئیش بكەن". سورەیا فەلاح _ چالاكوانی مافی مرۆڤ ، نیشتەجێی ئەمریكا، باس لە ئاستەنگ و بەرتەسكردنەوەی سنوورەكانی ئازادی كاری رۆژنامەوانی لە ئێران دەكات. ئەو پێیوایە لەو وڵاتەدا چاپ و رۆژنامەوانی لەژێر چاودێری دەسەڵات دایە و فشارێكی زۆریش لەسەر رۆژنامەوانان هەیە.

ئەو چالاكوانەی مافی مرۆڤ لە دەستپێكی ئەو دیمانەیەدا لەگەڵ كۆوار، باس لە ئامارێكی رێكخراوی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران و رۆژنامەوانانی بێ سنوور دەكات، بەو مانایەی لە ساڵی 2000 تاوەكو ئێستا، زیاتر لە 200 رۆژنامە و گۆڤار داخراون، لە كوردستانیش زۆرترین رۆژنامەوان گیراون و لە زیندانی تاكە كەسی دان.

بە بڕوای ئەو، كۆماری ئیسلامی هیچ چاكە و مافێكی بۆ كوردی رۆژهەڵات ناوێت، بەم هۆیەشەوە كوردی رۆژهەڵات بێ رۆژنامەن، بەڵام بێ رۆژنامەوان نین" لە چەند ساڵی رابردوودا لە هەڵمەتێكی ستراتیژیدا زۆرترین هەفتەنامە و رۆژنامەكانی كوردستان داخراوان. ئەم بارودۆخە لە ئێران پاش تێكهەڵچوونەكەی ساڵی 2009 كە بە دوای هەڵبژاردنی ئەحمەدی نەژاد هاتە پێش، هەر رۆژنامەنووس و وێبلاگنووسێك باسی هەڵبژاردن و شێوەی دیموكراسیخوازنەی كردبێت دەست بەسەر كراوە. بەڵام سەبارەت بە رۆژهەڵاتی كوردستان گرتن و لە سێدارەدانی رۆژنامەوانانی كورد شتێكی نوێ‌ نییەو لە چەند ساڵی پێشوەترەوە دەستی پێكردووە، بە جۆرێك هەر باسێكی تەنانەت مەدەنی و كولتوریش وەك باسی زمان و مافی سەرەكی هاوشارییەكان، بە خراپترین شێوە وەڵام دراوەتەوە".

سورەیا زیاتر لە نێو ئەو پرسە قوڵ دەبێتەوەو دەڵێت"بەهۆی ئەوەی یاسای ئیسلامی لە ئێران رێگا بە هەر ئازادییەك نادات و كوردستانیش لەژێر چەپۆكی ئەو یاسایانە دایە، ئەم پڕۆسەیە بەشێوەیەكی قوڕستر لە كوردستان دەچێتە پێشەوە، ژمارەی رۆژنامەوانان لە ئێران كە لە بەندیخانە دان زۆر لە سەرەوەیە، بەڵام لە دامێنی حوكم و جۆری حوكمەكەیان جیاوازی دەبینرێت".

ئەو لای وایە زۆربەی بەشدارانی ئیش وكاری ژورنالیستی لە ژێر هەڕەشەی دەزگای دادوەری و قەزاپێدان دان. ئەمەش فشارێكە لەلایەن وەزارەتی ئیر شادی ئیسلامی، كە بەنێو و مەبەستی پەرەپێدان بەكاری چاپ و پەخشی كتێب و گۆڤار و هتد دروستكراوە، كەچی لە جیاتی زیاتركردنیان سانسۆر دەكرێن.

ئاماژە بۆ فشارێكی دیكەش دەكات، كە لە بواری ئابووری خۆی دەبینێتەوە" دامەزرێنەرو خاوەن رۆژنامەكان فشاری ئابووریشیان خراوەتە سەر، لە دوای هەر گرتن و زیندانیكردنێك بە بیانووی نووسین و باسی ئازادیخوازانە دەبێت پارە و سزایەكی كاش بە دەوڵەت بدەن".

سورەیا فەلاح، سەرنج دەخاتە سەر پاش هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2009 ، بەو مانایەی لەو قۆناخە بەدواوە ئیشی رۆژنامەوانی وەك تاوان لێكدەدرێتەوە" ئێران لە ساڵی 2009 وە زیاترین چوارچێوە و سنوری بۆ رۆژنامەوانی داناوە. لەزۆر جێگە رۆژنامەنووسان ناتوانن بڵێن رۆژنامەوانن، بە تایبەت كاتی وەرگرتنی پەسپۆرت و سەفەركردن بۆ دەرەوەی وڵات. ئەمەش پێگەی ئێرانی لە شكاندنی مەرجەكانی مافی مرۆڤ بردۆتە سەرەوەو مانای پابەندنەبوونیەتی بە واژۆكردنی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ".

ئەو چالاكوانەی مافەكانی مرۆڤ لەو بڕوایە دایە، ئێران لە سەروی وڵاتانی سەركوتكاری ئازادی قسەكردن و قەڵەمە، وەك بەڵگە بۆ ئەو ڕەوشە پەنجە بۆ ناو و ژمارەی ئەو رۆژنامەو گۆڤارانە رادەكێشێت، كە رووبەڕووی ئاستەنگ و شاڵاوی داخستن بوونەتەوە، لەوانەش رۆژنامەكانی( اعتماد، سرمایە، بهار، حیات، كلمە سبز، سینا، فرهنگ أشتی، همشهری، ارمان، اندیشە نو، صدای عدالت، دنیای موتبال، گل، تحلیل روز)، هەروەها هەفتەنامەی (همت) گۆڤاری (ایران خت)، مانگنامەی (حلی بدر)و چەند رۆژنامە و هەفتەنامەی دیكە." ئەو بارودۆخە زیانێكی زۆری بۆ ئیش و كاری رۆژنامەوانی دروستكردووە، لەئێران رۆژنامەوان لە كاتی نووسین و دروستكردنی هەواڵ پێویستی بەوە دەبێت هۆشی بە پەیوەندی خۆی لەگەڵ دەزگای دەسەڵات هەبێت، بە جۆرێك ئەوەی دەزگای حكومەت سەپاندوویەتی نەیشكێنێ".

سورەیا ئەوەشی بەكۆوار گوت"بارودۆخی سایتە ئەلیكتڕۆنییەكان لەوە باشتر نییە. ماڵپەڕەكان لە فشاری دەسەڵاتدارانی ئێران بێ بەش نەبوونە. لەم چەند ساڵەی دوایدا سەدان رۆژنامەی ئەلیكتڕۆنی و بلاگ داخراون، دەسەڵات لە ئێران لە ئینتەرنێت ترس و وەهمێكی زۆری هەیە، بە تایبەت پاش زۆربوونی بزووتنەوەی مافی مرۆڤخوازانە و یەكسانیخوازی ژنان و هەروەها تێكهەڵچوونەكانی ساڵی رابردوو".

پێشیوایە دەوڵەتی ئێران ترسێكی زۆری لە NGO سەربەخۆكان هەیە" كۆماری ئیسلامی ئێران رێگا نادات هیچ NGOیەك، ئەگەر بە تەواوەتی سەر بە حكومەت نەبێت لە چالاكی بەردەوام بێت. زۆربەی ئەو رێكخراوانەش كە مافی مرۆڤخوازن پاش مۆڵەتێكی كەم بەستراون و بەر شاڵاوی دەركردن كەوتوون".

لە بارەی داخستنی ئەنجوومەنی سینفی رۆژنامەنووسانی ئێرانیش، كە لە چوارچێوەی فشاری سەر میدیا و رێكخراو و دامەزراوەكانی پەیوەندار بە بواری رۆژنامەنووسی خۆی دەبینێتەوە، سورەیا فەلاح وتی" لە كاتێكدا ئەو ئەنجوومەنە خەریكی رێكخستنی كۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی خۆی بوو لەلایەن داواكاری گشتی (دادستانی) تاران بەسترا و مۆركرا. لەم رووەوە دادستانی تاران هیچ روونكردنەوەیەكی نەدا، بەڵام دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەن بەرانبەر بەم كارە ناڕەزایەتی خۆی نیشاندا".

لە باسی فشاری زیاتری سەر ئەو ئەنجوومەنە ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات" لە مێژووی 11 ساڵ كار و ئیشی خۆیدا 100 كەس لە رۆژنامەنووسەكانیان، پێنج كەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گیراون، بەشێكیان ئازاد كراون و ئەوانی دیكەش هێشتا هەر لە زیندان". بە بڕوای سورەیا بەردەوامبوونی ئەم ئەنجوومەنە كاریگەری گەورەی لە پێشخستنی پیشەی رۆژنامەنووسی و دروستكردنی ئەتمۆسفیری ئازادی نووسین و كاری میدیا لە ناوخۆی ئێران دەبوو، ئەوە بەو مانایەی لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا جێ‌ دەستی لە پێشخستنی بزاڤی رۆژنامەوانی ئەو وڵاتە هەبووە، ئەویش لە بەرگریكردن لە مافی ئازادی چاپەمەنی و دروستكردنی زەمینە بۆ خوێندنی ئەكادیمی بۆ 600 كەس لە بواری رۆژنامەوانی و فۆتۆگرافی و وەرگێڕ. ئەو زیاتر لەم رووەوە وتی" ئەوە بەو مانایە نییە ئەم رێكخراوە گەورەترین و زەقترین رێكخراوی مافی مرۆڤخواز و ئازادیخوازی بووە، لەگەڵ ئەوەی رەخنەی زۆرم لەسەری هەیە، بەڵام نەخش و رۆڵێكی گرنگی لە ژیانی سەدان رۆژنامەنووس هەبووە".

سورەیا لە باسی قۆناخی پەرەسەندنی بزاڤی رۆژنامەوانی لە رۆژهەڵاتی كوردستان و لە ئێران بەگشتی، دەڵێت"دەشێ یەك هەقیقەت بزانین ئەویش ئەوەیە رۆژنامەوانی بەرهەمی زێدەبوون و گۆڕان و پێشكەوتنی بەرهەمە هەواڵییەكانە. لە سەدەی پێشوو بە زۆربوونی هەواڵ و بەرهەم و بابەتەكان گرنگی بوونی پێك هاتن و دروستبوونی قوتابخانەی رۆژنامەوانیش پێك هات. لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە گوێرەی پەرەسەندنی بزاڤە مافخوازەكان و حیزبە سیاسییەكان پێش ئینقلابی ساڵی 1979 دەست بە چاپكردنی گۆڤار و رۆژنامە كرا. لە سەردەمی گۆڕانكاری و تێكهەڵچوونەكانی ئینقلابیش، هەروەك تەواوی ناوچەكانی تری ئێران و تا راددەیەكیش بەهۆی بوونی چەند حزب و رێكخراوی سیاسی بە هێز و مێژوودار لە كوردستان، رۆژنامەوانی تا ئەندازە و ژمارەیەكی بەرچاو زیای كرد و گەشەی سەند، بەڵام بەهۆی نەبوونی وشیاری زۆر لەو كاتەدا و بە ئایدیۆلۆژیبوونی بەرهەمەكان، كە زۆربەیان لە خەتێكی سیاسی و حزبی دا بوون، سەركوتكردنی بزووتنەوەی مافخوازی خەڵكی كورد و گرتن و لە سێدارەدانی زۆر لە ئازادیخوازان و داخستنی رۆژنامەكانی بەدواداهات". ئەو باس لە دەورەی محەمەد خاتەمی سەركۆماری ئێران لەگەڵ 1997-2005ی دەكات و دەڵێت" لەو قۆناخەدا بەبەراورد لەگەڵ دەورەی پێشووی خۆی( رەفسەنجانی) و بە تایبەت دەورەی پاش ئەو (ئەحمەدی نەژاد) چاپەمەنی پەرەیەكی زۆری گرت و رۆژنامەوانی رووی لە هەڵكشان كرد و NGOیەكان بوون بە خاوەنی گۆڤار و رۆژنامەی تایبەت بە خۆیان". بەڵام پێیوایە لە دەورەی دووهەمی سەركۆمار خاتەمی، نەتوانرا دەست بە مافی رۆژنامەوانی لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان ببەسترێت. بە بڕوای ئەو لە سەدەی رابردوو جگە لە دەورەی موحەمەد موسەدیق لە 1941 و دەورەی ئەوەڵی خاتەمی تەواوی مێژووی ئێران، مێژوویەكی رەشە بەرانبەر بە رۆژنامەوانی و ئازادی قەڵەم و نووسین.

No comments: