Monday, December 07, 2009

سورە یا فە لاح :من یە كە م كە س بووم كە پرسی ژنـــــانی كوردم گە یــــــــاندە نە تە وە یە كگرتووە ك







سورە یا فە لاح :من یە كە م كە س بووم كە پرسی ژنـــــانی كوردم گە یــــــــاندە نە تە وە یە كگرتووە كان

Civilmag.com سورە یا فە لاح بە رپرسی كۆمیتە ی ژنانی كۆنگرە ی نە تە وە یی كورد لە باكووری ئە مریكا، سە رۆكی كۆمیتە ی مافی ژنانی كورد لە ئە مریكا و ئە ندامی بەڕێوەبە ری گشتی رێكخراوی بە رگری لە مافە كانی مرۆڤ لە باشووری كالیفۆرنیا. هە روە ها ئە ندامی دە ستە ی راوێژكاری لێكۆڵینە وە ی ژنانی ئێران لە دیمانە یە كدا باسی بزووتنە وەی فیمێنیستی جیهانی و فێمینیزمی كوردی دەكات.


هاوینی رابردوو سورە یا فە لاح هاوڕێ لە گەڵ دە ستە یە كی باڵای كۆنگرەی نە تە وە یی كورد لە باكووری ئە مریكا بۆ پێكهێنانی (كۆمیتە ی كولتوور و ژیان) و ئە نجامدانی چە ند كۆڕ و سیمینارێك سە ردانی هە رێمی كوردستانی كرد. ئە و ئێستا سە رۆكی بە شی كوردستانە لە رێكخراوی بزووتنە وەی جیهانی ژنان بۆ ژیان كە رێكخراوێكی نێودەوڵەتییە و تێدەكۆشێت لە سە ر پە روەردەكردنی بیروڕای بزووتنەوەی كولتووری ژیان بە رامبە ر بە كولتووری مە رگ و لە ناوچوون.

هەروەها پەروەردەكردن و بەرزكردنەوەی بیروڕای ئاشتیخوازی پێش ئەنجامدانی شەڕ و مرۆڤكوژی، كە سەد ساڵ لەوەوبەر لەنێو زۆر لەچالاكڤانانی دانیشتووی ئەمریكا دامەزرا. سەبارەت بەو پرسیارەی داخۆ بۆچی كوردستان بەسەرچاوەی ئەم بزووتنەوەیە هەڵبژێردراوە، سورەیا فەلاح دەڵێت، وەڵامەكەی لەنێو كولتوورێكدایە لەكوردستان لەچاو كولتوورێكدا كە لەبەشەكانی دیكەی عێراقدا هەیە، خەوتووە. كوردستان تەنیا هەرێمێكە لەرۆژهەڵاتی ناوین كە جیهادیزم و تیرۆریزم پەروەردە ناكات، تەنها بەشێكە كە خۆتەقاندنەوە و مرۆڤكوژی پەروەردە ناكات. هێشتا سەربازێكی ئەمریكی لەوێ نەكوژراوە، بۆیە ئەم بزووتنەوە كار لەسەر بەشی یەكەمیان، كە كولتووری لێبووردەیی و ژیاندۆستییە دەكات و بەرامبەر بەشی دووەمیان كە كولتووری جەهل و تاریكی و مەرگدۆستییە رادەوەستێت.

سڤیل

سڤیل: فێمینیزم وەك بیروباوەڕێكی «یەكسانی ئافرەتان» لەبواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریدا، چەندین بزاڤ و بیردۆز و فەلسەفە لەخۆ دەگرێت كە تایبەتن بەپرسی هەڵاواردنی ڕەگەزیی و داواكردنی یەكسانی بۆ ئافرەتان و ماف و بەرژەوەندییەكانیان. ئەگەر سەرنج بدەین، لەسەدەی رابردوودا، دەبینین ئەو بزاڤە بەشكڵ و تەوژمێكی بەهێز سەرەتا لەرۆژئاوا و دواتر لەرۆژهەڵات سەر یهەڵدا، ئایا دوای ئەو هەموو هەڵكشان و داكشانە، ئێستا تەوژمی ئەو بزاڤە چۆن دەبینن؟


سورەیا فەلاح: فێمینیزم دەستەواژەیەكە لەمانای فیكری و سیاسی بۆ یەكسانی ئافرەت و تەواوبوونی هەموو فۆرمێك بەبێ جیاوازی رەگەزخوازی ژن. لەبنەڕەتیشەوە فێمینیزم بۆ عەدالەتی كۆمەڵایەتی و یەكسانی گشتی دانراوە، ئەگەر بەوردی سەیری بكەین بنەمایەكی مرۆڤخوازانەی هەیە و شتێك نییە تایبەت بەژن بێت، ئەمە بیروڕای منە و لێكۆڵینەوەی زۆریشی لەبارەوە كراوە. هەموو دیاردەیەك، سەبارەت بە بنەماڵەو جەستە و هەر شتێك پەیوەست بێت بەمافی مرۆڤ لەبواری كولتووری و رەگەزی بەرامبەر لەخۆدەگرێت.
زۆر لەنووسەر، لێكۆڵەرەوان لەم بوارەدا كاریان كردووە، ئەگەر لەبواری مێژووییەوە تەماشای بكەین بەبزووتنەوەیەكی سیاسی سەیری دەكەن، كە سەرەتا لەرۆژئاوا لەوڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا دەستیپێكردووە. لەبەرئەوەی یەكەمجار بەشێوەیەكی كلاسیك لەوێدا سەریهەڵداوە.

سەرەتا لەبەریتانیا لەسەدەی 19 لەسەر دەستی چالاكڤانانی ژنان كە هەڵگری بیروڕای مافی ژن بوون (مافی ژن وەكو ژنێك و لەگەڵ پیاودا پێیاندەگوتن فێمینیزم) لەوێوە دەستی پێكرد، ئەمەش دەگەڕێنەوە بۆ باسێك كە ئەفلاتوون پێیوابووە، ژن دەشێت فێری سیاسەت بكرێت و ببێتە سیاسەتمەدار و كاری سیاسی بكات، لەبەرئەوەی سەرەتا گوتم بیروڕایەكی سیاسییە، بەمشێوەیە باس لەبەرامبەرەكەی دەكات، بۆیەش ئەم چەمكە زۆر تایبەت نییە بەژن، واتا مانای وا ئاسان نییە وەكو هەندێك دەڵێن ژنخوازی، بەڵكو ئەمە بەدحاڵیبوونێكە. هەروەك لەكتێبی پێنجەمی ئەفلاتوون (كۆماری ئەفلاتوون) نووسراوە، كە ئەو چ بیروڕایەكی هەیە، بۆچی ئینگلیزەكان لەو سەرەوە هاتوون، بڵاویانكردەوە، ئایا فێمینیزم دەشێت چەند باس لەخۆ بگرێت، ئایا باسێكی سیاسییە، یاخود باسێكی رەگەزییە، یاخود باسێكی كۆمەڵایەتییە. ئەم چەند پێناسەیە بۆ فێمینیزم مایەوە تا كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان لەساڵی 1982 كە لەپاریس بەسترا و پێناسەیەكی روون بۆ فێمینیزم دانراو وەكو هەر بەرگرینامەیەك بۆ پشتگیری لەمافی ژنان و پیاوان پێناسەی بۆ كرا. دوای ئەوە سەرنجدەدەین، هەر كەسێك داوای تەڵاقی كردبێت یاخود من بڵێم خۆم تەنیا مافی ئەوەم هەیە تەسەروف بەسەر جەستەی خۆم بكەم، ئەوا بەفێمینیزم ناویان بردووە. لەبەرئەمەش دەبینین فێمینیزم بەدرێژایی مێژوو لەمانا راستەقینەكەی گۆڕانی بەسەرداهات. هاوكات زۆر لەخاوەن بیردۆزەكان لەگەڵ ئەم پێناسەیەی فێمینیزم نین، لەبەرئەوەی فێمینیزم لێكدانەوەی زۆری بۆ كراوە و گۆڕانی زۆری بەسەرداهاتووە، بەتایبەت لەهەردوو جەنگی جیهانی یەكەم و دووەمدا.


سڤیل: هەندێك پێیانوایە تەنیا فێمینیزم بەس نییە یان لەتوانایدا نییە بۆ رزگاركردنی ئافرەتان لەو زوڵم و ناعەدالیەتەی كە دەرهەقیان ئەنجامدەدرێت و پێیانوایە بەگشتی فێمینیستەكان شكستیانهێنا لەو تروحاتانەی كە پێشكەشیاندەكرد، ئێوە لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟


سورەیا فەلاح: ئەوانەی بەمشێوەیە بیردەكەنەوە، لەم بڕوایەدان كە فێمینیزم تایبەتكراوە بەژن، ئەگەر كەسێك بڵێ فێمینیزم تایبەتە بەژن، ئەمە وانییە، بەڵكو هەركەسێك گۆڕانكاری لەبیروڕای بكات و كەسێكی یەكسانیخواز بێت، ئەو كەسە فێمینیستە، ئەگەر پیاویش بێت، واتە پیاویش دەتوانێت فێمینیست بێت.


سڤیل: بەشێك لەتوێژەر و چاودێرانی ئەو بوارە بزاڤە فێمینیستەكانی ڕۆژهەڵات بە نامونەزەم وەسفدەكەن و وا تۆمەتباریان دەكەن كە هیچ ئیزافەیەكیان نەبووە، ئایا پێتوانییە ئەمە زەبرێكی كوشندە بەبزاڤەكە و پرسی یەكسانی و ئازادی گەیاندووە؟


سورەیا فەلاح: یەكێك لەم بەڵگانەی باسی دەكەن بریتییە لەو كار و خەباتەی تائێستا لەم ناوچەیە ئەنجامدراوە، بریتیبووە لەخەباتی نەتەوایەتی، واتە خەباتی نەتەوایەتی جیا دەكەنەوە لەجۆرەكانی دیكەی خەبات. ئەم دیاردەیە لەكوردستان و وڵاتانی تریش هەبووە، یاخود ئەو وڵاتانەی لەژێر دەسەڵاتی نەتەوەیەكی دیكەدا دابوون، لەبەرئەمەش لێكدانەوەیان بەمجۆرەیە.


سڤیل: ئەگەر باسی كۆمەڵگەی كوردی بكەین، پێتوایە تائێستا فێمینیزمی كوردی بەرهەمی هەبووبێت؟


سورەیا فەلاح: ئەوە باسێكی زۆر زۆر قوڵە، زۆر گرنگیشە، فێمینیزم لەكوردستان بە مانا كلاسیكییەكەی، واتە مافی مرۆڤخوازانە، بەڵام ناتوانین بڵێین هەبووە. مافی مرۆڤخوازانەی یەكسانی، مافی بەشداریكردن لەسیاسەت بەردەوام هەبووە. بەڵام تۆ هیچ بەڵگەیەكی كلاسیكیت لەبەر دەستدا نییە كە ئەم مافە بەمافێكی فێمینیزمانە لەقەڵەم بدات. ئەگەر هەر بزاڤ و جوڵانەوەیەكی مافخوازانە بە فێمینیزم بزانین كە ژن بەشداری تێداكردووە، ئەوا دەتوانین بڵێین فێمینیزم هەبووە، بەڵام بەردەوام ژنان بەشداریان لەجوڵانەوەكاندا كردووە كە بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكەیان بووە، لەبەرئەمەش ناتوانین بڵێین فێمینیزمی كورد هەبووە. ژن بەردەوام رۆڵیان هەبووە بەتایبەت لەباشووری كوردستان، بەڵام بەردەوام لەسەر دوو بنەما كاریانكردووە، یەكەم كێشەی نەتەوایەتی، دووەم كێشەی ژن. لەبەرئەوەی كێشە نەتەوایەتیەكە بەكێشەیەكی گەرمتر زانراوە، بۆیە زیاتر كاری بۆكراوە و ئەو پرسە زیاتر زەق كراوەتەوە.


سڤیل: بەڵام ئەوانەی سەیری ئەم مەسەلەیە دەكەن، زۆرجار دەڵێن فێمینیزم لەنێو كوردان نەبووە؟


سورەیا فەلاح: لەراستیدا هەبووە، بەڵام لەژێر پەردەی كێشە نەتەوایەتییەكە شاردراوەتەوە. ئێستا دەبینین لێكۆڵینەوەی وردتر دەستی پێكردووە، وەكو لەرۆژهەڵاتی كوردستان، بەشداری ژنان هەمان ئاستی جارانی لەدەستداوە، كە تەنیا بۆ جیاكردنەوەی كێشەی نەتەوەكان بێت، یاخود خەباتكردن تەنیا بۆ كێشەی نەتەوایەتی بێت. لەبەرئەمەش دەبینین چەندین كۆمەلەو دەزگای ژنان دامەزراون، كە تەنیا كار لەسەر ئەم یاسایانە دەكەن، تایبەت بەژنان كراوە، یاخود بۆ ژنان دەرچووە. سازدانی كەمپەینی سڕینەوەی ئەم یاسایانە، هەروەها راوەستان لەبەرامبەر خەتەنەكردنی ژنان و بەهێزكردنی ژنان لەیاسای باری كەسێتی، هەروەها راوەستان لەبەرامبەر رەشەكوژی ژنان، ئەمانە بەگشتی مانای ئەوەیە كە شتێك هەیە لەبەرامبەر ئەم رەشەكوژیانە دەوەستێت. هەروەها ئێستا لەشوێنی ئەوەی ژن هێرشیان بكرێتە سەر، هێرش دەكەنە سەر یاسا كۆنەكان. هاوكات چەندین رێكخراوی سەرتاسەری ژنان هەیە وەكو گروپی دایكانی زیندانییەكان، گروپی ژنانی موزیكژەن، ئەمانەش هەمووی مانای ئەوەیە گۆڕانكارییەك لەبارودۆخی ژنان دروستدەكرێت لەكۆمەڵگا.

لەباشووری كوردستان ژنان بەردەوام هەوڵیانداوە لەتەنیشت كێشەی نەتەوایەتی كێشەی ژنانیش كاری بۆ بكرێ، بۆ گەیشتن بەماف و ئازادی ژن. لەو روانگەیەی كە ئازادی ژن یارمەتیدەرە بۆ ئازادی گشتی، ئەمڕۆكەش دەبینین چەندین رێكخراو بۆ داكۆكیكردن لەژنان كاردەكەن، لەباكووری كوردستان لەو شارانەی كورد تێیدا دەژی، كار بۆ ناساندنی كێشەی كورد كراوە، لەوڵاتی سوریا كێشەی كورد فۆرمێكی جیاوازی وەرگرتووە، بەحوكمی ئەوەی كورد بەگشتی كێشەی نیشتەجێبوون و وەرگرتنی ناسنامەیان هەیە، چونكە لەهەندێك شاردا بەهاوڵاتی ناناسرێن، لەبەرئەمەش لەنێو ئەم بارودۆخەدا باسكردنی كێشەی فێمینیزم زۆر گرنگە. هەروەها لەوڵاتی توركیا لەسەدەی 19 لەئیستانبوڵ دەستیانپێكرد، لەكاتێكی زۆر زوودا ژنان گروپێكیان پێكهێنا و باسی فێمینیزمیان دەكرد. حزبە سیاسییەكان زۆر بەتوندی دژی ئەم بزاڤەی ژنان وەستان، لەبەرئەوەی جگە لەكێشە نەتەوایەتییەكان، كەمێك كار بۆ كێشەی چنیایەتی كراوە، بەڵام كار بۆ كێشەی رەگەزی نەكراوە. هاوكات دەتوانین بەراوردی فێمینیزم لەئێران و توركیا بكەین، حوكمی ئەوە بدەین لەئێران كاری زیاتر بۆ فێمینیزم كراوە نەوەكو لەتوركیا. هەرچەندە لەتوركیا نموونەی كەسانی ئازادیخوازی وەك (لەیلا زانا) دەبینرێن، كە ساڵانێكی زۆرە خەباتی كردووە و زیندانیكراوە، بەڵام بۆ كێشە و ناساندنی فێمینیزم نەبووە، بەڵكو زیاتر بۆ كێشە نەتەوایەتییەكە بووە. واتە ئەگەر باسی قارەمانێتی لەیلا زانا بكرێت لەبواری دیموكراسی باسی دەكرێت وەكو برایەتی نێوان دوو نەتەوە، هەر لەبەرئەمەش لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پشتگیریان كردووە.


سڤیل: شەپۆڵی نوێی گڵۆبالیزم چ كاریگەرییەكی لەسەر بزاڤە فێمێنیستییەكانی كوردستانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوین هەیە؟


سورەیا فەلاح: بەڕای من ئەم جولانەوەیە زۆر وجودی نییە، هەروەكو چۆن لەسەرەتادا مەسەلەی گلۆبالیزم شتێكی نوێ بوو لەشەڕی ساردی نێوان بلۆكەكاندا.


سڤیل: ئێوە لەمڕۆی جیهانی گلۆبالیزمدا ئایندەی بزاڤە فێمینیستیەكانی دنیا چۆن دەبینن؟


سورەیا فەلاح: هەر گڵۆبالیزمێك شتێكی خۆش ناهێنێ بۆ لەناوبردنی جیاكاریی، هەروەكو لەسەرەتادا باسمانكرد كە خەباتی نەتەوایەتی بوو بەپەردەیەك بۆ داپۆشینی خەباتی رەگەزایەتی. بەتایبەت گلۆبالیزم زۆر شتی دیكە لەژێر پەردەی خۆی دادەپۆشی بەناوی باسی بچكۆڵە، من تێبینی ئەوەم هەیە بەشێك لەژنان بیروڕای خۆیان پاراستووە، دەرینابڕن لەبەرئەوەی دەرفەتی دەربڕینی بیروڕای شتی بچووك نادرێت. هەروەها لەبەرئەوەی گلۆبالیزم هەموو جیهانی دانەپۆشیوە، هەر بۆیە باسكردن لەكێشەی ئەو كچانەی كە تائێستا خەتەنە دەكرێن یاخود رەشەكوژیان لەبەرامبەردا دەكرێت شتێكی بچووك نییە، بەداخەوە زۆرجار لەژێر باسە گەورەكان ون دەبن و لەناودەچن.

http://www.civilmag.com/news/komelaiaty/K%2012/suraya%20fala7/index.php Source:

No comments: